
هێزێکی دژە تیرۆر،بەسەر پەرشتی باڤێڵ تاڵەبانی، شاسوار عبدول واحید دەستگیردەکەن لەدوای گەڕانەوەی بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی، پاش ئەوەی دژە تیرۆر تۆمەتبار دەکرێت بە ڕفاندنی،
باڤێڵ تاڵەبانی بە شێوەیەکی زیرەکانە، ڕۆژێک دوای دەست بەسەرکردنی شاسوار، پەیوەندی بە وەستاحەسەنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دەکات و بە ڕابوون ماعروفی شاد دەکەنەوە، هەر لە هەمان ڕۆژدا،هێرۆخان و شاندێکی نهێنی سەردانی شاسواروو ڕابوون دەکەن و کۆبونەوەیەک ئەنجام دەدەن، لەکۆبونەوەکەدا،هێرۆ خان سێ تەوەر باس دەکرێت، یەکەم/ کەناڵی ئێن ئاڕتی دەشێوێنین چونکە ئاشکرابووە کە شانازی خوشکی
بە ۳۰ ملیۆن کڕیویەتی و سیناریۆ ی گۆڕینی ستاف و ئیدارەی کەناڵەکە ،پەردە پۆش نەکراوە، ئێمە تێکی ئەدەین تا خۆڵ بکەینە چاوی هەمووان،ئەگەر هی خۆمان بێت چۆن تێکی دەدەین. دووەم/ نەوەی نوێ بۆی نیە هیچ ئەندام و کادرێکی جیابوەوەی یەکێتی نمایش بکات لە لیستەکەی. سێهەم/باسکردن و ناو زڕاندنی یەکێتی و ماڵ و کادری یەکێتی، دەبێتە دەست بەسەراگرتنی سەرجەم کارو پڕۆژەکانی.
پهیامنێڕ: A.M.A