
شاعیرێكی كورد له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تووندڕه‌ویی ئیسلامی هه‌رێمی كوردستان و یۆنانیش جێده‌هێڵێت
شاعیرێكی كورد له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تووندڕه‌وی ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان و له وڵاتی یۆنانیش، بڕیار ده‌دات ڕوو له باكوری ئه‌وروپا بكات
شاعیرێكی كورد به ناوی ھەڵوێست معتصم عبدالرحمن ناسراو بە ھەلوێست ئاخین كه ناسراوه به هه‌ڵوێست ئاخین، له سه‌ر كاره هونه‌ریه‌كانی و شاعیر و ڕه‌خنه گرتنی له ده‌سه‌ڵات و حیزبیه ئیسلامیه سیسیهكانی هه‌رێمی كوردستان، به تووندی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت و دواجار بڕیار ده‌دات به خۆی و خێزانه‌كه‌ی ڕوو له هانده‌ران بكه‌ن.
هه‌ڵوێست ئاخین له ساڵی 2008 و 2009وه‌وه وه‌ك موزیكژه‌ن به ئامێری ساز، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه له هه‌رێمی، كوردستان، له به‌شێك له میدیاكان و كه‌ناڵه‌كانی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت و دواتریش به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆر بۆ ئامێری ساز، له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاورێی خۆی، گروپێك دروست ده‌كه‌ن به ناوی ”ساز گروپ” بۆ كار‌و هونه‌ری و فێربوونی ئامێری ساز به قوتابیان .
هه‌ڵوێست ئاخین دواتر ده‌ست ده‌كات به نوسینی شعری فكری و ڕه‌خنه گرتن ، به تایبه‌ت له ساڵانی 2013 و 2014 ئاراسته‌ی شعره‌كانی ده‌گۆڕێت له هه‌ندێك كاره هونه‌ریه‌كانی ڕه‌خنه له ئیسلامیه تووندڕه‌وه‌كان و ئیسلامیه سیاسیه‌كان ده‌گرێت. هه‌ندێك له كاره‌كانی به تایبه‌ت شیعری ”نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی ،فەلسەفەیی و عیرفانی” هه‌روه‌ها ”رووبەرووبوونەوەی زوڵم و ستەمەکانی دەسەلات” ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و له ڕێگه‌ی ئه‌و كارانه‌یه‌وه، كه‌سانێكی زۆر له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئاشنا ده‌بن به هه‌ڵوێست ئاغی.
به پێی وته‌ی هه‌ڵوێست ئاخین كه تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز باس له چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌كات، له سه‌ره‌تای شه‌ری داعش و په‌لاماردانی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی له میدیاكانی سه‌ر به ئۆپوزسیۆن ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شداری چه‌ند پرۆگرامێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌كات به تایبه‌ت له‌و به‌رنامانه‌ی كه باس له ئیسلامی سیاسی ده‌كرا و هه‌ڵوێست ئاغی له‌و كاتانه‌وه چالاكیه‌كانی فراوانتر ده‌بن و ڕهزنهی زیاتر له حیزبه ئیسلامیه سیاسیه‌كان ده‌گرێت له هه‌مان كاتیش‌دا له تۆڕه كۆمهلایاتیهكان لایڤ ده‌كاته‌وه و به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه له سه‌ر گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌گرێت هه‌روه‌ها تێڕوانین و بنه‌ماكانی ئیسلامی سیاسی بۆ ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات .
دواتر له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، هه‌ڵوێست ئاخین تۆمه‌تبار ده‌كرێت به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه دژی ئاینی ئیسلامه و كاره‌كانی به‌كار ده‌هێنێت بۆ دژایه‌تی به‌رامبه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و گۆڕینی بیڕوباوه‌ڕی گه‌نجان به ئاراسته‌یه‌كی خراپ.
”ویستیان تیرۆرم بكه‌ن”
”له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان, دوای هێرشه‌كانی ئه‌ردۆغان و توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و كۆمه‌ڵكوژی برا كورده‌كانمان له ڕۆژئاوا، له گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌ك كه‌مپینێكمان ڕاگه‌یاند به ناوی ”هاواری عه‌فرین” كه بۆ ماوه‌ی 9 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو، من وه‌ك شاعیرێك تێیدا به‌شدار بووم به خوێندنه‌وه‌ی شعر له‌ناو جه‌ماوه‌ردا گەرم و گوریەکی زیاتر بەکەمپینەکەوە ئەدرا بەو ھۆیەش كۆنسوڵی تورکیا ناوی ئێمەی خستە ناو لیستی داواکراوانی و کەوتینە ژێر ھەرەشەی ووڵاتی تورکیا. لەوکاتەدا ژماره‌یه‌ك لە ھەڤاڵانم ده‌ستگیر كران کە بەشدار بوون لە کەمپینەکە و منیش بۆ پاراستنی ژیانی خۆم و خێزان و منداڵه‌كانم، بەشێوەیەکی زۆر نھێنی وولاتم جێھێشت و گەیشتمە وڵاتی یۆنان.
ژیانی هه‌ڵوێست ئاخین له یۆنان
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست ئاغی ده‌گاته وڵاتی یۆنان، هه‌وڵ ده‌دات له‌و ولاته نشته‌جێ بێت و ژیانی پارێزراو بێت، هه‌ر بۆیه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كات و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تی یۆنان ده‌كات له سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی.
كاتێك شوێنی نشته‌جێبوونی پێ ده‌درێت له كه‌مپی دیاڤاتا كه ده‌كه‌وێته شاری ساڵۆنیك له باكوری یۆنان، له‌وێ چه‌ند كوردێك هه‌ڵوێست ئاغی ده‌ناسنه‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌و كه‌مپه ده‌مێنێته‌وه و ناوه ناوه چه‌ند كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رێك له ڕێگه‌ی ئاكاونتی فه‌یكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن. چونكه به پێی ئه‌و په‌نابه‌رانه، هه‌ڵوێست له هه‌ره‌می كوردستان دژی ئیسلام و ئاینی پیرۆزی مسوڵمانان بووه، كاره‌كانی به مه‌به‌ست دژی ئیسلام به‌كار هێناوه.
ئه‌وكات هه‌ڵوێست به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه له ڕووداوه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوای هاوكاریان لێده‌كات. پێیان ده‌ڵێت كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵهاتووه تاكو ژیانی پارێزراو بێت به‌ڵام له وڵاتی یۆنانیش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی به‌رده‌وامه.
به پێی وته‌ی هه‌ڵوێست ئاخین بۆ پشتی-نیوز، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵوێست ئاغی ده‌كرێت، به‌رپرسانی حكومی هه‌ڵوێست بانگێشت ده‌كه‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه كه‌یسه‌كه‌ی باوه‌ڕپێكراوه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن گه‌ره‌نتی پاراستنی ژیانی بۆ بده‌ن پێی ده‌ڵێن كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ داهاتووی ئه‌وه‌ی وڵاتی یۆنان جێ بهێڵێت و ڕوو له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكات، له‌وێ ژیانی پارێزراو ده‌بێت. ده‌ستبه‌جێ، ئه‌وراقه‌كانی لێ وه‌رده‌گرنه‌وه و له كه‌مپی دیاڤاتای ساڵۆنیك له گه‌ڵ ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانی ده‌یكه‌نه ده‌ره‌وه.
هه‌ڵوێست و خێزان و منداڵه‌كانی زیاتر له دوو ساڵ له ماڵی خه‌ڵكان ده‌مێننه‌وه و حكومه‌تی یۆنانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك نه شوێنی نشته‌جێبوون نه مافی په‌نابه‌ری نه موچه نه هیچ شتێكی پێنادات وه‌ك له یاسای مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتووه.
هه‌ڵوێست نیگه‌ران ده‌بێت له ژیانی هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نامێنێت، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات بۆ جارێكی دیكه، ڕوو له باكوری ئه‌وروپا بكات و له‌وێ به دوای چاره‌نوسی خۆی بگه‌رێت.
له ئێستادا له یه‌كێك له ولاتانی باكوری ئه‌وروپا نشته‌جێیه و له‌وێ داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه. وه‌ك خۆی تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز ده‌ڵێت، هه‌ست به ئارامی ده‌كات چونكه ئه‌و وڵاته، ڕێز له خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی گرتووه و له‌وێ ژیانی پارێزراوه.
له كۆتاییدا هه‌ڵوێست ئاخین به پشتی-نیوز ده‌ڵێت:
من ڕووبه‌ڕووی گروپی ئیسلامی تووندڕه‌و بوومه‌ته‌وه نه‌ك ڕه‌خنه‌م له خودی ئاینی ئیسلامی پیرۆزم گرتبێت. هه‌ر كه‌سێكی به هه‌ڵه له من تێگه‌یشتووه، كه گوایه من قسه‌ی نه‌شیاوم به ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوه، داوای لێبوردن له شعوری مسوڵمانان ده‌كه‌م.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News