
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان شاندیكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان دوای رەزامەندی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بە راسپاردە و پاڵپشتی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سه‌ردانی شاری نه‌جه‌فیان كرد و له یه‌كه‌م پێشانگای گه‌شتیاری عێراقی به‌شداریان كرد،
لە لایەن سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی و پارێزگاری نەجەف پێشوازی لە شاندی کوردستان کرا و چاوپێکەوتن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و سازدانی چالاكی هاوبه‌ش ئه‌نجامدا. له چاوپێکەوتنەکەدا بڕیاردرا لە ئایندە چالاکی گەشتیاری ھاوبەش و پێشانگای گەشتیاری لە نێوان کوردستان و عێراق ھەر ساڵی لە شارێکی کوردستان و عێراق ئەنجام بدرێت.
له لایه‌كی تر کۆبونەوە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای بواری گەشتیاری له ناوەند و خواروی عێراقی ئەنجامدرا، له كۆبوونه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی رێكخستنی گه‌شتی گروپی گه‌شتیاری له لایه‌ن كۆمپانیا عێراقیه‌كان بۆ هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی کوردستان كرایه‌وه . وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پته‌وكردن و په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه دیاری و رێز لێنان لەلایەن پارێزگاری نەجەف و دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی پێشکەش بە گەشت و گوزاری هه‌رێمی کوردستان کرا ،
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گهشتوگوزرای هه‌رێمی كوردستانیش دیاری و رێزلێنانی پێشکەش بە پارێزگاری نه‌جه‌ف و دەستەی گەشت و گوزاری عێراقی کرد . ئەوەی جێگای سەرنجی شاندی کوردستان بوو پێشوازی گەرم و بێ وێنەی لایەنی حکومی و میللی خەڵکی نەجەف بۆ شاندەکە و باس کردن لە پەیوەندی میێژووی نێوان ھەردوو للا بوو. جێگای ئاماژه‌یه كه
شاندی هه‌رێم له له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار و بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رانی دیوانی ده‌سته و نوێنه‌ری گه‌شتوگوزاری پارێزگاكانی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای گه‌شتیاری پێكهاتبوو.