په‌نابه‌ران

شه‌ش وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕازی بوو به‌ دابه‌شكردنی 356 په‌نابه‌ر به‌ وڵاته‌كانیاندا

6 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌زی بوون به‌ وه‌رگرتی 356 په‌نابه‌ر كه‌ له‌ ده‌ریای ناوڕاسته‌ گیریان خواردبوو

 
به‌رپرسی په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، Dimitris Avramopoulos, له‌ تویته‌ردا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 6 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕازو بوون به‌ دابه‌شكردنی 356 په‌نابه‌ر كه‌ له‌ 08/08/2019وه‌ ڕزگار كردابوون له‌ لایه‌ن ڕێكخراوی Ocean Viking و حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕێگه‌ی پێنه‌ده‌دان داخلی ئه‌و وڵاته‌ بن.
ڕازی بوون به‌ وه‌رگرتنی 356 په‌نابه‌ری ڕزگار كراوی ده‌ریای ناوڕاست.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ماڵتا به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند:
هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان ده‌خرێنه‌ یه‌ختێكی سه‌ربازیه‌وه‌ و پاشان له‌ ئیتاڵیاوه‌ به‌ فه‌رمی دابه‌شده‌كرێ به‌ فه‌ڕه‌سنا و ئه‌ڵمانیا و ڕومانیا و  لۆكسه‌مبورگ و ئیرله‌ندا و پۆرتیگال.
له‌ هه‌مانكاتدا وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، ئاشكرای كرد كه‌ 150 په‌نابه‌ر له‌ نێوان 356 په‌نابه‌ره‌ ڕزگار كراوه‌كه‌ وه‌ر ده‌گرێت و لێكۆلینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كانیان ده‌كات.
یه‌ختی Ocean Viking, له‌ 08/08/19ه‌وه‌ له‌ ئاوی ده‌ریای ناوڕاستدا گیری خواردبوو، چونكه‌ حكومه‌تی ئیتاڵیا ڕه‌گه‌ی نه‌ده‌دا به‌ یه‌خته‌كه‌ داخلی ئه‌و وڵاته‌ بێت و وڵاتی ماڵتاش وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌ده‌دایه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ داوای له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرد چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه‌.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێڕی Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button