جیهانخورهه لاتی ناوه راست

شه‌ڕ له‌ نێوان په‌نابه‌رانی كورد و عه‌ره‌ب له‌ كه‌مپی سالۆنیك له‌ یۆنان روویدا

شه‌وی شه‌ممه‌ دوای كاتژمێر 21:00 نزیكه‌ی 100 په‌نابه‌ری كورد و عه‌ره‌ب شه‌ڕیان كرد له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ كه‌مپێكی دیكه‌، له‌ دورگه‌ی میتیلینی له‌ یۆنان، ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی سوری هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر چه‌ند كوردێكی رۆژئاوا و به‌ پێی وته‌ی په‌نابه‌ره‌كانیش، 4 كوردیان كوشت

به‌ڕێوبه‌ری پشتی-نیوز په‌یوه‌ندی كرد به‌ به‌رپرسی پۆلیسی دورگه‌ی میتیلینی و رایگه‌یاند كه‌ هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه‌ و ژیانی كه‌سیش له‌ مه‌ترسیدا نیه‌.

دوای 2 رۆژ، له‌ كه‌مپی ئه‌لێكساندریا له‌ شاری سالۆنیك له‌ یۆنان، كوردانی هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌ب، هێرشیان كرده‌ سه‌ر عه‌ره‌به‌كان و به‌ پێی میدیاكانی شاری ساڵۆنیك، زیاتر له‌ 100 په‌نابه‌ر شه‌ڕیان كرد و 2 هاوڵاتی سوری ته‌مه‌ن 18 ساڵ و ته‌مه‌ن 21 ساڵ بریندار كران.

یه‌كێكی دیكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار كرا و به‌ په‌له‌ نێردرایه‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردن و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ مایه‌وه‌.

دوای چه‌ند خوله‌كێك كاتێك هێزی پۆلیسی ساڵۆنیك چوونه‌ ناو كه‌مپه‌كه‌، گرژی و ئاڵۆزی نێوان په‌نابه‌ره‌كان كۆتایی پێ هاتوبوو.

 

 

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button