په‌نابه‌رانجیهان

شۆفێرێك و 7 كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ده‌ستگیر كران

شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ سه‌ر ئۆتۆبانی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا له‌ لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و ناچه‌یه‌ ده‌ستگیر كرا،

به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی پۆلیسی شاری ساپێس، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری یۆنان له‌ سه‌ر سنوری توركیا، شۆفێرێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌ ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌، له‌ بازگه‌یه‌كی پۆلیسدا رانه‌وه‌ستا و سور؛ه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی زیاد كرد و پۆلیسه‌كان دوای كه‌وتن.

دوای چه‌ند خوله‌كێك، نزیك گوندی كرۆڤیلیس (Krovilis) شۆفێره‌كه‌ راوه‌ستا و هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی دا به‌ڵام له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا. دوای پشكنین له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌، ده‌ركه‌وتن كه‌ 7 كۆچبه‌ری به‌ نایسایی له‌ گه‌ڵ بوو، به‌ نیاز بوو بیانگه‌یه‌نێتێ شاره‌ ساڵۆنیك.

شۆفێر و 7 كۆچبه‌ره‌كه‌ ده‌ستگیر كران له‌ لایه‌ن پۆلیسی ساپێس سه‌ر به‌ سنوری یۆنان و توركیا.

 

هه‌ڵۆ خولیل

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button