کوردستان

شەپۆلێکی باران بارین وسەرما ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان هاتنی شەپۆلێکی باران بارینی ڕاگەیاند.

 
ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوە، و باسی لەوەکردووە ;ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بەرواری 4/12/2018 سەرەتای بارانبارین لە بەشەکانی باکوور و ڕۆژئاوای ھەرێمی کوردستانەوە دەست پێ دەکات؛.
 
هەروەها ڕونیشیکردۆتەوە،”کە لە ڕۆژی چوارشەممە 5/12/2018وە، کاریگەریی شەپۆلە باران بارینەکە کار دەکاتە سەر تەواوی ناوچەکان و لە ھەندێک کاتیشدا ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت”.
 
 
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لە کاتی ھاتنی ئەم شەپۆلە، بارستە ھەوایەکی نیمچە ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا،
 
هەروەها ڕونیشیکردۆتەوە کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی ھەینی 7/12/2018 بەردەوام بێت.
 
محەمەد کاک أحمد(pishti-news)
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button