کوردستان

شەڕی بانگەشەی لایەنەکان چڕتر بۆتەوەو کار گەیشتۆتەئاشکرا کردنی ژێر بەڕە بۆ سەر بەڕە

شەڕی بانگەشەی لایەنەکان چڕتر بۆتەوەو کار گەیشتۆتەئاشکرا کردنی ژێر بەڕە بۆ سەر بەڕە

پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە زانگەشەکانیان بەردەوام باسی ۱٦ی ئۆکتۆبەر دەکەن لە کاتێکدا کەیسی کەرکووک لەو بەروارەدا یەکلای نەکراوەتەوە کە کێ خیانەتی لە نیشتمان کرد، یەکێتی دەڵێن خەڵک خۆی شاهیدە، پارەتیش بەهەمان شێوە، دەڵێن خەڵک شاهیدە…..

بەڵام خەڵک دەڵێن دڵنیاین و کێ وای بەسەر کەرکوکیەکاندا هێنا، چونکە هەردوو حیزب دەڵێن ئامادەی بەر دەم دادگاین و دادگاش نەبینرا تا کەیسەکان یەکلای بێتەوە
ئەمڕۆ یەکتی نیشتمانی کوردستان جوابی لێدوانەکانی مەسروور باررانیان دایەوە، کە لە کاتی هەڵبژاردندا بۆ لیستی پارتی شانزەی ئۆکتۆبەری خستە ملی یەکێتی

ئێمه‌ ( یه‌كێتی ) له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، به‌رگرییمان كرد و شه‌هیدمان به‌خشیی، وه‌لێ پارتی خیانه‌تی له‌ یه‌كێتی و كه‌ركووك و كوردستان كرد و وه‌ك عاده‌تی هه‌میشه‌ییان ڕایانكرد، پارتی نه‌ میحوه‌ره‌كانی خۆی پاراست و نه‌ به‌هانای یه‌كێتشه‌وه‌ ( كه‌ له‌ شه‌ڕدابوو ) چوو، شه‌هیدان شاهیدن كێ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی له‌ كه‌ركووك كرد و كێیش كلكی خسته‌ سه‌رشان و ڕایكرد، ئێمه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ردا زیاتر له‌ 80 شه‌هیدمان به‌خشییه‌ كه‌ركووك، ئێوه‌ ناوی یه‌ك شه‌هیدی پارتیم پێ بلێم، ناوی ئه‌ندامی پارتیم پێ بلێن خوێن له‌ لووتی هاتبێته‌ خواره‌وه‌ .
پێم وایه‌ خه‌لكی كوردستان ئیدی ده‌نگ به‌وانه‌ ناده‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی دوو سالدا دووجار شه‌نگالیان (جارێك به‌ داعش و جارێك به‌ حه‌شدی شه‌عبی ) فرۆشت، خه‌لكی كوردستان ئیدی ده‌نگ به‌ خۆفرۆشان و خاكفرۆشان ناده‌ن .

 

ئارۆس محمد

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button