شەوی 14-01-18 ھێزێکی دژە تیرۆر سەر بە لاھور شێخ جەنگی ھێرشی کردە ھێزێکێ پێشمەرگە لە چەمچەماڵ کە سەر بە کۆسرەت رەسوڵن.
شه‌ڕه‌كه کاتژمێت 2ی بەرەبەیانی له به‌ندينخانه‌ى فيدراڵى له چه‌مچه‌ماڵ روویداوە و لە نێوان هێزی دژه تيرۆری لاھور جەنگی و هێزێكى نزيك كۆسره‌ت ڕه‌سول، کە مەبەستیان بووە بە زەبری ھێز و چەکەوە بەندکراوانی گرتوخانەکە بگوازننه‌وه بۆ بەغدا و هێزه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ش ڕێگرىان لێکردوون.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ رایگەیاند:
” به‌هۆى شه‌ڕه‌كه‌وه پێشمه‌رگه‌يه‌كى نزيك هێزه‌كه‌ى جێگرى سكرتێرى گشتى یەكێتی به‌ناوى ” بێستوون شه‌هيد نازم ” كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌وه له‌گه‌ڵ دوو بريندارى ديكه ” .
بە پێی زانیاریەکان، ھۆکاری سەرەکی ئەم ھێرشە ئەوە بووە کە ھێزی دژە تیرۆر بە نیاز بووە بەندکراوەکان بگوازێتەوە بۆ کەرکوک لەوێشەوە بۆ بەغدا، بەڵام ھێزی پێشمەرگە رێگریان لێ کردوون
سەرچاوە:
ئاژانسی پەیامنێر