کوردستان

(عفرین)یش قوربانی نەزانە کوردەکان

پێشمەرگە یان گەریلا پێویستە قوربانی بدات تاکو مللەتەکەی قوربانی نەبێت، نەک بەس کوری خەڵک بەکوشتن بدەن و لە نەتیجەش مللەت بەدەستەوە بدەن!، هەروەکو لە کەرکوکیش لاهور ئەفندی و خزمەکانی سەدان پێشمەرگەیان بەشەهید کردن داو و لە کۆتایشدا ڕادەستی دوژمنیانیش کرد!!.

لە ڕۆژئاوا پەکەکە نەیهێشت مللەتی کورد قوربانی نەبێت، هەموو کەسێک دەزانێت کە پەکەکە لە لیستی تیروردایە، ئەمە ڕاستیەکە چ تاڵ بێت یان مز!، پەیەدەو یەپەگەش نەک تەنها سەر بەپەکەکەن بەڵکو ناوکی پەکەکەن، واتە تورکیا بەهانەی شەرعی هەیە بۆ کوردکوژی (بەداخەوە).

پەکەکەش بەباشی ئامانجە ڕاستەقینەکانی پێکاوە!!،
لە باکور پرۆسەی ئاشتی لەناو برد، ئەگەر ئەو پڕۆسەیەی لەناو نەبردبا، کاتی خۆی بەشداریان لە حکومەتی تورکیا کردبا، هەرگیز حکومەتی تورکیا نەیدەتوانی ئەم هەنگاوە نێگەتیڤانە لە دژمان بنێت :
– پڕۆسەی ئاشتی تێک بدات لە باکو و وێرانکاری شار و گوندەکانمان بکات و کوردکوژییەکی گەورە بەر پا بکات.
– لەباشوریش زەمانەتی ئابووری 100% دەبوو و هەڕەشەی گرتنی سنور نەدەمان و نەیاندەتوانی وا لە دژی باشور و ڕیفراندووم بوەستن.
– ئێستا لە ڕۆژئاواش حکومەتی تورکیا نەیدەتوانی بە تانک و زریپوش و فرۆکە لە عەفرین بدات و خەڵک بکاتە قوربانی.

(هەلبەت گەر پەکەکە بەشدارییان له حکومەتی تورکیا کردباو بەو مەرجەی کوردایەتیان کردبا، کە له ڕاستیدا ئەو کاتەش زیاتر لە تورکەکان لە دژی باشور بون)

بێجگە لەمەش لە ڕۆژئاوا نەیانهێشت بێجگە لە ئاپوچیەکان کەسی تر بەڕێوی ببات، جا بەڕاست دۆژمن بوچی بوەستێت کە بەهانەی هەبێت و بتوانێت لێت بدات؟!.

لەسەر هەموو بابەتێک سەرۆک بارزانی هەوڵیدا ئەم شتانە ڕوو نەدەن و گەر هەندێک ئینسافانە لێی وردبیەوە پێشتر هوشداری ئەم کارەساتانەی دابوو گەر بەو سیاسەتەیان بەردەوام بن. گەر پەکەکەو ینک هەندێک کوردایەتی و کوردستان بۆیان گرنگ بوایە، وەکو بەهێزترین سەرکردەی نەتەوەیی کورد کە بەهێزترین پێگەی سیاسی و دبلوماسی و سەربازی و ئابووریشی لەبەردەست بوو سەرۆک بارزنیان وەکو برایەکی گەورەیان قبوڵ دەکرد، کورد زۆر خێرا ئازادیان دەبینی و ئەم کارەساتانە ڕوویان نەئەدا، بەتایبەت دوایی زیندانی بوونی ئوجەلان و تۆش بوونی تاڵەبانی بە جەڵتە پێویست بوو سەرکردەکانی ئەم حزبانە زڕەیەک کوردایەتیان کردباو مەنتق بانە و سواری شەپۆڵی غرور و ویستنی کورسی دەسەڵات نەبانە.
بەکورتی گلەیی لە کێ بکەین کە نەزان و بگرە جاشیش پێگەی جەماوەریان هەیە و بڕیار بدەستن لەم وڵاتەی کە خاوەن شوڕش و قوربانیە!!.

 

کامی کمال

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button