
وڵاتی به‌لاروسیا سنوره‌كانی خۆی به‌ڕووی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كرده‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی بێلاروسیا، ئالێكسانده‌ر لوكاشێنكۆ سنوره‌كانی خۆی به‌ڕووی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران كرده‌وه و ڕێگه‌ی دا به ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ران بگه‌نه وڵاتی لیتوانیا كه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی بێلاروسیا، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپای نیگه‌ران كرد و یه‌كه‌میان سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له تویته‌ردا ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره بڕیاره‌ی كرد و كه نابێت په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنرێن.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌دان كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر سنوره‌كانی بێلاروسیان به‌زاند و گه‌یشتنه وڵاتی لیتوانیا. به‌شێكی زۆریان عێراقین.
له هه‌مان كاتدا داوا كرا له كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری لیتوانیا بكه‌ن و سنوره‌كانی بپارێزن.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی بێلاروسیای كرد له لایه‌ن لوكاشێنكۆ و گوتیشی هێزی سره‌ربازی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌نێرینه لیتوانیا بۆ پاراستنی سنوره‌كانی. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه له هه‌فته‌ی داهاتوو قسه له گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات بۆ دیپۆرت كردنی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی كه به نایاسایی ڕوویان له لیتوانیا كردووه..
به پێی زانیاریه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی تا ڕۆژی دووشه‌ممه 560 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له بێلاروسیاوه گه‌یشتنه وڵاتی لیتوانیا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News