
فرۆكه‌وانێكی عێراقی له یۆنان بێسه‌روشوێنه
له ڕۆژی ڕابردووه‌وه فرۆكه‌وانێكی عێراقی له وڵاتی یۆنان بێسهریشوێنه
فرۆكه‌وانێكی عێراقی به ناوی عه‌مار ئیبراهیم له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بێسه‌روشوێنه. فرۆكه‌وانه عێراقیهكه له گه‌ڵ 100 فرۆكه‌وانی دیكه له خوێندکاری ئەكادیمیای یۆنانی بووە به ناوی Egnatia Aviation بۆ فڕۆكەوانیی شارستانی.
به پێی كۆمپانیای Egnatia Aviation, فرۆكهوانیه عێراقیهكه قوتابی بووه و له 28/07/2020دا بۆ یه‌كه‌م جار به ته‌نها خۆی گه‌شتی به فرۆكه‌ی ئاكادیمیاكه كردووه و كۆمپانیاكه‌یش ده‌ڵێت دوێنێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتا گه‌شتی كردووه وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی دیپلۆمی فرۆكه‌وانی به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌یدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا ئێستاش بێسهرو شوێنه.
وه‌زاره‌تی گواستنەوەی عێراق 20 فرۆكه‌وانی ناردووه بۆ وڵاتی یۆنان له گه‌ڵ تیمی تایبه‌ت و كۆمپانیاكه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له چیایه‌كدا نزیك شاری كۆزانی كه ده‌كه‌وێته باكوری یۆنان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.