Uncategorized

فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنووری برادۆست بۆردوومان دەکەن

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەئاسمانی سنوری ناوچەی برادۆستدا دەسوڕێنەوە، بەهۆی بۆردوومانکردنی ناوچەکەش ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.

کەمێک بەرلە ئێستا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی گۆڕتارینی سنوری برادۆستیان تۆپبارانکرد، بەهۆی تۆپبارانکردنەکەش ئاگر لەپوش و پاوانی هاوڵاتیانی گوندەکە کەوتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی پشتی نیوز” خەڵکی گوندەکە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن بەڵام تاوەکو ئێستا ئاگرەکەیان پێ کۆنتڕۆڵنەکراوە“.

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆردوومانی سنوری سیدەکانیان کرد، بەهۆیەوەش محەممەد رەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور و زوبێر حالی برادۆستی، فەرماندەی فەوجی سێی پاسەوانی سنوور شەهیدبوون.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button