په‌نابه‌ران

فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ریتانیا: بودجه‌مان پێ بده‌ن تاكو ڕێگری له‌ كۆچبه‌ران بكه‌ین

له‌ مانگی 7وه‌ به‌ریتانیا 63 ملیۆن یۆرۆی نه‌داوه‌ به‌ فه‌ڕه‌نسا بۆ ڕه‌ری گرتن له‌ كۆچبه‌ران و پاراستنو سنووره‌كان

 

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا بۆ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ بڕی 62,7 ملیۆن یۆرۆمان پێ بده‌ن وه‌ك له‌ مانگی 7وه‌ به‌ڵێنتان دابوو، تاكو سنووره‌كان بپارێزین و رێگری له‌ كۆچی نایاسایی گرین. هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌كه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ به‌ریتانیا ئه‌نجام بدات بۆ پاراستنی خاڵه‌ سنوریه‌كان له‌ گه‌ل ئه‌و وڵاته‌دا.

زێرال دارمانێن، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا داوای له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد ڕێكه‌وتنێك له‌ گه‌ل به‌ریتانیا ئه‌نجام بدرێت بۆ پاراستنی خاڵه‌ سنووریه‌كانی كالێ (كاڵاس) و دانكیخك بۆ ڕێگری گرتن له‌ كۆچی نایاسایی.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا ڕێكه‌وتبوو له‌ مانگی 7دا بڕی 62,9 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌ فه‌ڕه‌نسا تاكو سنووره‌كانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ تووندتر بكه‌ین و ڕێگری بكه‌ین له‌ كۆچبه‌ران به‌ نایاسایی ڕوو له‌ به‌ریتانیا بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ داوای له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیاش كرد، پابه‌ندی ڕه‌كه‌وتن و باڵێنه‌كانی خۆیان بن و به‌ زوترین كات ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن.

دارمانێن جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ به‌ریتانیا باڵێنه‌كانی خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن و ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ری ڕێكه‌وتین، ره‌وانه‌ی فه‌ڕه‌نسا بكات. ئێمه‌ سنووره‌كانیان بۆ ده‌پارێزین.

به‌ پێی میدیاكانی به‌ریتانیا، له‌ سه‌ره‌تای مانگی 9وه‌ وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا پریتی پاتێل هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ فه‌ڕه‌نسا كرد كه‌ ئه‌و بڕه‌ بودجه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی فه‌ڕه‌نسا ناكات چونكه‌ ڕۆژنانه‌ ده‌یان و سه‌دان كۆچبه‌ر ده‌گه‌نه‌ كه‌نار ئاوه‌كانی به‌ریتانیا.

له‌ به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، ئێمه‌ لێره‌ین بۆ پاراستنی سنوورێك، ئه‌وه‌ ڕاسته‌. به‌ڵام به‌ هه‌ماهه‌نفی برا به‌ریتانیه‌كانمان. نه‌ك به‌ ته‌نیا. ئێمه‌ هاوپێیمانی به‌ریتانیان نه‌وه‌ك ژێرده‌سته‌ی ئه‌وان.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كان له‌ 3 مانگی ڕابردوودا تا ئێستا له‌  %65 كۆچی نایاسایی له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ به‌ریتانیا بنبڕ كراوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌ستگیر كراون.

دارمانێن ئه‌وه‌شی گوت كه‌ پێویستیان به‌ ئامێری ئه‌له‌كترۆنی هه‌یه‌ بۆ چاوذێری كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كان نێوان فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا تاكو %100 كۆچی نایاسایی بۆ به‌ریتانیا ڕابگرن. ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ بڕه‌ بودجه‌یه‌كی زۆر هه‌یه‌.
هێزی هاوپێیمانی Frontex تا كۆتایی ئه‌مساڵ هاوكاری فه‌ڕه‌نسا ده‌كات بۆ چاودێری كردنی خاڵه‌ سنوریه‌كانی له‌ گه‌ڵ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانیه‌وه‌، زانیاری ده‌دات به‌ حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ر چووپێك له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه‌ به‌ڕێ ئه‌كه‌ون به‌ره‌و به‌ریتانیا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button