
به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ڕێكه‌وتنێكیان واژوو كرد له سه‌ر تووند كردنی سنوری ئاوی نێوان هه‌ردوولا بۆ ڕێگری كرد له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران
به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا واژوویان كرد، له‌مه‌و دوا هێزی پۆلیدی ده‌ریاوانی زیاتر ده‌بێت له نێوان ئاوی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، كه سه‌ر به هه‌ردوو وڵات ده‌بن، بۆ ڕێگری كرد له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران كه به چووپ و به‌له‌م هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و رێگه مه‌ترسیه بگرنه به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێل ڕایگه‌یاند، هێزی پۆلیسی ده‌ریاوانی فه‌ڕه‌نسا له ناو ئاودا دوو هێندا ده‌كرێت و ئامێری په‌شكه‌وت و وه‌ك Drone (فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌ووان به كامێره‌وه) و ڕادار به‌كارده‌هێندرێت تاكو ڕێگه نه‌ده‌ن بۆ كۆچبه‌ر له كه‌نار ئاوه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه به جووپ و به‌له‌م ئه‌و ڕێگا مه‌ترسیه بگرنه به‌ر تاكو بگه‌نه به‌ریتانیا .
پریتی پاتێل ئه‌وه‌شی گوت:
به هه‌ماهه‌نگیمان له گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و زیاد كردنی هێزی ده‌ریاوانی له ناو ئودا و جێبه جێكردنی یاسا، له ئێستادا ژماره‌یه‌كی كه‌متر له كۆچبه‌ران به چووپ و به‌له‌م ئه‌و ڕێگا مه‌ترسیه ده‌گرنه به‌ر.
ساتی واژوو كردنی ڕێكه‌وتنی نێوان وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا و فه‌ڕێنسا
Signing a new 🇬🇧🇫🇷 agreement to tackle small boat crossings.
It will:
🔹 Double number of police on beaches in France
🔹 Increase surveillance with cutting-edge tech
🔹 Introduce greater security at ports
🔹 Ensure accommodation for migrants in Francehttps://t.co/vjG1KiTkep pic.twitter.com/COJ1jncjcC— Priti Patel MP (@pritipatel) November 28, 2020
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له فه‌ڕه‌نسا ڕایانگه‌یاند كه باشترین چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌یه، ڕێگایه‌كی ئه‌منی و ئاسان بدۆزرێته‌وه تاك و كۆچبه‌ران ڕێگای ئاو نه‌گرنه به‌ر و بتوانن به ئاسانی ڕوو له به‌ریتانیا بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ڕێگری گیراوه له زیاتر له 5.000 كۆچبه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و ڕێگا مه‌ترسیه بگرنه به‌ر و له 10 ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا به‌ریتانیا بڕی 150 ملیۆن لیره (180 ملیۆن دۆلار) داوه به حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا تاكو ڕێگری بكات له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ران به‌ره‌و به‌ریتانیا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News