
فه‌ڕه‌نسیه‌كان جه‌خت له حكومه‌تی ماكرۆن ده‌كه‌ن په‌نابه‌ره تووندڕهویهكان دیپۆرتی وڵاته‌كانی خۆیان بكاته‌وه
دوو ڕۆژ دوای هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی پاریس كه تێیدا په‌نابه‌رێكی چیچانی كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسی بوو، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامۆستایه‌كی سه‌ربڕی له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتوری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به قوتهبیهكانی نیشاندا بوو،حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا 231 په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاته كه گومانلێكراون بۆ كاری تیرۆریستی دیپۆرتی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه هاتووه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نساوه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه گومان لێكراون بۆ كاری تیرۆریستی، یاخود وه‌ك كه‌سانی تووندڕه‌وی ئاینی باس ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسیش بن و گومانی كاری تیرۆریستیان لێ كرابێت و له چاودێری پۆلیسدا بن، دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، ژێرالد دارمانان (Gérald Darmanin)، داوای له سه‌رۆك شاره‌وانی و پاڕێزگارهكان كردووه كه به ئاگا بن، هه‌ر په‌نابه‌رێك یاخود هه‌ركه‌سێك ته‌نانه‌ت هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی فه‌ڕه‌نسیش بێت، ئه‌گه‌ر ناوی تێوه‌گڵاوی كاری تووندووتیژی، تیرۆریستی، كوشتن هه‌بێت، ده‌توانن مافه‌كه‌ی یاخود ڕه‌گه‌زنامه‌كه‌ی لێ وه‌ربگرنه‌وه و دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. هه‌ربۆیه دارمانان فه‌رمانی داوا به هه‌موو بنكه‌ی پۆلیس و دادگاكانیش كه په‌كه‌وه هاوكار بن و هه‌ركه‌سێك بڕیاری دیپۆرتی كردنی بۆ ده‌ربچێت، به شێوه‌یه‌كی خێرایی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. داواشی كردووه هه‌ر 3 مناگ جارێك هه‌موو پارێزگاكان ڕاپۆرت بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی زانیاری بده‌ن، چه‌ند په‌نابه‌ر دیپۆرت كراونه‌ته‌وه.