کوردستان

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی سنوری ئامێدیان کرد

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی زلیی سەربە ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدیان کرد.

بەگوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕی (پشتی-نیوس) :بۆردومانەکە ماوەی سێ کاتژمێری خایاندووەوە وخەڵکی سفیل کراونەتە ئامانج ،و بەوهۆیەوە”چوار کەس گیانیان لەدەستداوە”

تائێستاش تەرمی دووکەس نەدۆزراوەتەوە و دوو گەنجی تریش بێسەر و شوێنن

ئەمڕۆ، تەرمی دوو لەو گەنجانە بە ناوەکانی “ئازاد شاهین و وەحید باقى” گەیەندرانەوە شارۆچکەکە و بەخاک سپێردراون، بەڵام تەرمەکانی “ڕێدار مەحەمەد تاهر و ئازاد مەجید” تائێستا نەدۆزراونەتەوە.

هەروەها تائێستا چارەنوسی دوو گەنجی تریش نادیارە و کەسوکاریان لەهەوڵی گەڕان بەدوای جارەنوسیاندان.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button