
شاره‌وانی ئه‌سینا: ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌تێكی نوێ بده‌ین به په‌نابه‌ران فێری زمان و كه‌لتور و مه‌ژووی یۆنان بن
شاره‌وانی ئه‌سینا ده‌رفه‌تێك ده‌دات به په‌نابه‌ران كه دانیشتووی پایته‌ختی یۆنانن، فێری زمان و كه‌لتور ئه‌و وڵاته ببن و بتوانن تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای یۆنان بن.
كۆرسه‌كان له مانگی 1ی 2019دا ده‌ست پێده‌كه‌ن و گشت په‌نابه‌ران ده‌توانن ناویخۆان له ده‌زگایه‌ك سه‌ر به شاره‌وانی ئه‌سینا ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن. كۆرسه‌كان ته‌نیا بۆ فه‌ربوونی زمانی یۆنانی نیه، به‌ڵكو بۆ فێربوونی كۆمپیوته‌ر و پێدانی زانیاری چه‌ند پیشه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا په‌نابه‌ران بتوانن هه‌لی كار بۆ خۆیان براخسێنن.
گشت كۆرسه‌كان بێبه‌رامبه‌ر ده‌بن و داواكاران ده‌توانن ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن له سه‌نته‌ری په‌نابه‌ران سه‌ر به شاره‌وانی ئه‌سینا له‌م ئه‌درێسا: Maizonos 45 له گه‌ڕه‌كی Metaxourgeio, رۆژانه له كاتژمێر 09:00 تا 17:00 ئێواره.
یۆرگۆس كامینیس (Giorgos Kaminis), سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سینا، رایگه‌یاند، كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگا و كه‌لتور و مێژووی یۆنان بن، هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن وه‌ك شاره‌وانی ئه‌سینا توانیمان كێشه‌كانی په‌نابه‌ران له شاره‌كه‌ماندا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێستاش ده‌رفته‌تێكی نوێیان پێده‌ده‌ین ژیانی خۆیان ئاسانتر بكه‌ن
Pishtiwan Jaf
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
چۆن ده‌گه‌نه شوێنی ناو تۆمار كردنتان