
فێڵێكی نوێی پەنابەری سوری لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەسینا ئشكرا كرا.
10 پەنابەری سوری لە گەڵ ڕاھێنێرێكدا خۆیان وەك وەرزشوانی وڵاتی ئۆكرانیا پۆشی بوو ھەروەھا پاسپۆرتی ئۆكرانی ئەسڵیشیان ئامادە كردبوو بۆ ئەوەی گەشت بكەن بۆ زیوریخ پایتەختی سویسرا.
پەنابەرە سوریەكان تۆپی بالەیان بە دەستەوە ھەبوو لە گەڵ پاسپۆرتە ئۆكرانیەكان و دەیان گوت كە بانگێشتی پاڵەوانێتیەك كراون لە سویسرا.
ھەموو پەنابەرە سوریەكان، باجیشیان بۆ كرابوو كە بەشداری پاڵەوانێتیەك دەكەن لە زیوریخ.
پۆلسی فرۆكەخانەی نوێدەوڵەتی دوای پشكنین گومانی لە ئەم یانەیە كرد چونكە یەك یاریزان قژی زەرد نەبوو ھەروەھا ھیچ كامیان چاو شین نەبوو. ھەروەھا یاریزانەكان تۆپیان بەدەست بوو و ھیچ كامیان ئاڕمێكی وڵاتی ئۆكرانیان پێوە نەبوو، جگە لەوەیش، ھیچ یانەیەكی فەرمی بەو شێوەیە گەشت ناكات.
دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیسە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەسینا دەركەوت كە ھەموویان پەنابەری سورین و ویستیان بە نایاسایی گەشت بكەن بۆ وڵاتی سویسرا.
پۆلیسی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەسینا ڕایگەیاند كە زۆر ھەوڵی جیا جیای پەنابەران بینراوە بۆ ئەوەی گەشتی نایاسایی بكەن بەڵام ئەمە یەكەم جارە، ئەو جۆرە فێڵە بەكار بێنن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
بەڕێوبەری Pishti-News