سپۆرت

فەرمی: دەیڤد ڤیا پەیوەندیکرد بە یانەی ڤیسل کووبی ژاپۆنی

 

دەیڤد ڤیا یاریزانی ئیسپانی و یانەی نیویۆرك ستی ئەمریکی بە فەرمی پەیوەندیکرد بە یانەی ڤیسل کووبی ژاپۆنی.

 

پێگەی فەرمی یانەی ڤیسل کووبی ژاپۆنی بڵاویکردەوە کە یاریزان دەیڤد ڤیا بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەیانە‌وە‌ کردووە و لە‌ چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی بە دەزگاکانی راگەیاندن دەناسرێت.

جێگای ئاماژەیە پێشتر دەیڤد ڤیا ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت لە پاڵ ھاوڕێ ئیسپانی  ئەندریاس ئنیستا یاری بکاتەوە، کە پێشتر بە یەکەوە لە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی یاریان دە‌كرد.

 

هەڵۆ بەرزنجی

پە‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button