په‌نابه‌ران

قاچاخچیه‌ك له‌ سه‌ر سنووری توركیا و یۆنان كۆچبه‌رێكی به‌ فیشه‌ك كوشت

كۆچبه‌ره‌كه‌ ئافره‌تێكی ئه‌فریقیه‌

كۆچبه‌رێك له‌ ڕووباری سه‌ر سنووری نێوان توركیا و یۆنان له‌ لایه‌ن قاچاخچیه‌كه‌وه‌ به‌ فیشه‌كێك كووژرا

 

شه‌وی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی چووپێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیاندا له‌ توركیاوه‌ ڕوو له‌ یۆنان بكه‌ن، به‌هۆی ده‌ستدرێژی گوله‌ی قاچاچیه‌كه‌وه‌، ئافره‌تێكی كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ڵكی ئه‌فریقیا بوو، گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، دوای كاتژمێر 21:00 شه‌وی ڕابردوو، 11 كۆچبه‌ر به‌ چووپێك له‌ توركیاوه‌ له‌ ڕووباری نێوان توركیا و یۆنان، ویستیان سنوور ببه‌زێنن به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان. له‌و كاته‌دا سه‌ربازانی سه‌ربازانی سه‌ر سنووری یۆنان به‌ كامێره‌ی چاودێری كۆچبه‌ره‌كانیان بینی و به‌ لایت هه‌وڵیاندا كۆچبه‌ره‌كان دووربخه‌نه‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو خاكی توركیا به‌ڵام یه‌كێك له‌ ناو چووپه‌كه‌وه‌ به‌ ده‌سدرێژی گووله‌ وه‌ڵامی یۆنانیه‌كانیان دایه‌وه‌ تاكو ڕێگری له‌ كۆچبه‌ره‌كان نه‌كرێت و بگه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان. یۆنانیه‌كان ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی ئاسمان كرد وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كۆچبه‌ره‌كان.

ڕۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی سه‌ر به‌ مه‌ڵپه‌ڕی Evros-News كه‌ له‌ سه‌ر سنووری یۆناندایه‌ تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند: كۆچبه‌ره‌كان له‌ ناو ڕووباره‌كه‌دا بوون، كاتێك سه‌ربازه‌ یۆنانیه‌كان لایتیان ئاراسته‌ كرد و پێیان گوت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو خاكی توركیا، یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان كه‌ دیاره‌ قاچاخچی یاخود ڕێبه‌ر بوو، به‌ ده‌مانچه‌ ده‌سدرێژی گوله‌ی ئاراسته‌ی یۆنانیه‌كان كرد و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی ئاسمان كرد. له‌و كاته‌دا چووپه‌كه‌ نزیك بوو له‌ خاكی یۆنان و 5 كۆچبه‌ر كه‌وتنه‌ ناو ڕووباره‌كه‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خاكی توركیا. كۆچبه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك بوون له‌ خاكی یۆنان، به‌ مه‌له‌ خۆیان ڕزگار كرد به‌ڵام یه‌كێك له‌ كۆچبه‌ره‌كان گیانی له‌ ده‌ستدا بوو سه‌ر ئاو كه‌وتوبوو. سه‌ربازانی یۆنان، 3 كۆچبه‌ری پاسكتانی ده‌ستگیر كرد له‌ گه‌ڵ ئافره‌تێكی ئه‌رفریقی و ته‌رمێكیشی له‌ ئاوه‌كه‌دا هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ر كرا و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ كۆچبه‌ره‌كه‌ له‌ پشته‌وه‌ له‌ ده‌ستی ڕاسته‌وه‌ فیشه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ دووره‌وه‌. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ گوایه‌ یه‌كێك له‌ ناو كۆچبه‌ره‌كان كه‌ دیاره‌ یان قاچاخچی بووه‌ یاخود ڕێبه‌ر كۆچبه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌ و فڕێیداوه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌.

لێكۆلینه‌وه‌كان تا ئێستا به‌رده‌وامن، هێشتا به‌ڕوونی دیار نیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێیه‌ كه‌ كۆچبه‌ره‌كه‌ی كوشتووه‌. بڕیار وایه‌ سبیه‌نێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پۆلیسی سه‌ر سنووری یۆنان ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ بڵاو بكاته‌وه‌

پشتیوان جاف (Pisthtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button