په‌نابه‌ران

قاچاخچیه‌كانی توركیا له‌ ڕێگه‌یه‌كی نوێ كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌ی یۆنان ده‌كه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ قاچاخچیه‌كانی توركیا له‌ ڕێگه‌یه‌كی نوێدا كۆچبه‌ران ده‌گه‌یه‌ننه‌ یۆنان و ئه‌وه‌ش وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانی توڕه‌ كردووه‌

 

ماوه‌یه‌كه‌ قاچاخچیه‌كانی توركیا ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆچبه‌ران له‌ توركیاوه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ ناو خاكی یۆنان و ئه‌وه‌ش وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانی توڕه‌ كردووه‌.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، ماوه‌یه‌كه‌ قاچاخچیه‌كانی توركیا كۆچبه‌ران له‌ توركیاوه‌ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ سنوریه‌كانی بوڵغاریه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆنترۆڵی به‌هێز نیه‌ و له‌وێ دووباره‌ كۆچبه‌ره‌كان له‌ باكوری ناوچه‌ سنوریه‌كانی یۆنانه‌وه‌ داخلی یۆنان ده‌كه‌ن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاڵه‌ سنوریه‌كانی وشكانی یۆنان زۆر به‌هێز بووه‌ و ده‌ربازبوونی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌و ناوچانه‌وه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌، ماوه‌یه‌كه‌ قاچاخچیه‌كانی توركیا كۆچبه‌ران ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی بوڵغاریه‌ ده‌كه‌ن له‌وێوه‌ داخلی خاكی یۆنانیان ده‌كه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی یۆنان به‌م پلانه‌ی زانی، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕۆژی 19/2/2021 ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی بوڵغاریا كرد و له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆیه‌وه‌ و داوای كرد سنوره‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ توركیا به‌هێزتر بكات چونكه‌ بانده قاچاخچیه‌كان بوڵغاریا به‌كار ده‌هێنن تاكو سنوره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ببه‌زێنن.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس، له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بوڵغاریا Hristo Terziyski
وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس، له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بوڵغاریا Hristo Terziyski
شاندی یۆنان له‌ گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بوڵغاریا
شاندی یۆنان له‌ گه‌ڵ شاندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بوڵغاریا

له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بوڵغاریا، میتاراكیس، ڕایگه‌یاند:

له‌ گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی بوڵغاریا كۆبوومه‌وه‌ و باسی پاراستنی سنوره‌كانمان كرد و پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و پاراستن و تووندر كردنی زیاتری سنوره‌كان. ناكرێت ئێمه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو كێشه‌كان و كریزی كۆچی نایاسایی بخه‌ینه‌ سه‌ر ئه‌ستۆی خۆمان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی پشتی-نیوز، یۆنان به‌ نهێنی اوای له‌ بوڵغاریا كردووه‌، سنوره‌كانی له‌ گه‌ڵ توركیا تووندتر و به‌هێزتر بكات و ڕێگری بكات له‌ كۆچی نایاسایی، چونكه‌ بانده‌ قاچاخچیه‌كانی توركیا، خاكی بوڵغاریا به‌كار ده‌هێنن بۆ داخلبوونیان به‌ خاكی یۆنان.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری  Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button