
به هۆی خراپی بار‌و دۆخی ژیانیان به‌شێكی زۆری هاولاتیانی ولاتانی ئه‌فریقیا ولاته‌كانیان جێ دێلێن .
ئه‌مه‌ش وای كردوه كه‌وا قاچاخچیه‌كان ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه‌و له رێگای ناردنی هاولاتیان به رێگای نا یاسایی له ولاتانی ئه‌فریقاوه بۆ ولاتانی ئه‌ورووپا كه ماوه‌ی چه‌ندین ساله ئه‌م كاره به‌رده‌وامه ،
قاچاخچیه‌كان له ولاتی لیبیا رۆژانه به سه‌دان كه‌س به رێگای ئاو له رێگای به‌له‌م و یه‌خته‌وه به نایاسایی كۆچبه‌ر ره‌وانه‌ی ئیتالیا ده‌كه‌ن ، له‌م رێگایه تا ئێستا به سه‌دان كۆچبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه به هۆی نقوم بونی به‌له‌مه‌كانیان یاخود به هۆی سه‌ختی رێگاكه به تایبات له وه‌رزی زستان ، به پێی ئاماری رێخراوی IOM له به‌ر سه‌ختی رێگای ئاوی نێوان لیبیا بۆ ئیتالیا و ماڵتا له 10 كۆچبه‌ر یه‌كێكیان گیانی له ده‌ست ده‌دا وه زۆر جار ئه‌و یه‌ختانه له ئاوی نێوان لیبیا‌و ئیتالیا گیریان ده‌خوارد به هۆی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی ئیتالیا ئاگادار ده‌بوو له‌م یه‌ختانه بۆیه رێگریان لێ ده‌كرا له لایه‌ن ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوه‌خۆی ئیتالیا میناكانی ولاته‌كه‌ی به رووی لیبیا داخست ئێستا ئیتالیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك چاودێری ئه‌م رێگایه ده‌كات و رێگه نادات هیچ كۆچبه‌رێك له‌م رێگایه بگات به ئیتالیا ،
هه‌ر ئه‌مه‌ش قچاخچیه‌كانی ناچار كردوه كه پیلانی ناردنی كۆچبه‌ر بگۆرن و بارگه‌كانیان له لیبیاوه بگوازنه‌وه بۆ تونس .
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه قاچاخچیه‌كان له ولاتی تونسه‌وه كۆچبه‌ر ده‌نێرن بۆ ئیتالیا
به‌رپرسێكی بالای ئیتالیا به میدیاكانی ولاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌م سال رێژه‌ی هاتنی كۆچبه‌ری نایاسایی بۆ ولاته‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی به‌ر چاو زیادی كردوه ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا له تونسه‌وه كۆچبه‌ره‌كان به هاوكاری قاچاخچیه‌كان خۆیان ده‌گه‌ینن به ئیتالیا ،پێشتر له لیبیاوه كۆچبه‌ره‌كان به یه‌ختی گه‌وره ئه‌م رێگایه‌یان ده‌بری به‌لام ئێستا له تونس قاچاخچیه‌كان به یه‌ختی گه‌شتیاری كه زۆر خێران بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك مه‌ودای نێوان تونس و ئیتالیا ده‌برن ،
هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كه كۆنترۆل كردنیان ئاسان نه‌بێ ،به پێی رۆژنامه‌ی la repupplica ی ئیتالی له سه‌ره‌تای سالی 2019 وه تا ئستا 6,623 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی گه‌یشتوونه‌ته ئیتالیا له‌و رێژه‌یه‌ش 5,500 كه‌سیان له رێگای تونسه‌وه خۆیان گه‌یاندۆته ئیتالیا به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێن ، ته‌نیا له رۆژی هه‌ینی رابردوو 108 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی گه‌یشتنه ئیتالیا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی دادگای ئیتالیا ئه‌وه‌شی نه شارده‌وه كه‌وا قاچاخچیه‌كان له ئێستادا شێوازی ناردنی كۆچبه‌ریان گۆریوه بۆیه رێژه‌ی كۆچبه‌ر بۆ ولاته‌كه‌مان به‌رز بۆته‌وه .
جگه له كۆچبه‌رانی باكوری ئه‌فریقا به شێكی زۆری كۆچبه‌رانی باشوری ئه‌فریقیاش به‌م رێگاییه خۆیان ده‌گه‌یێنن به ئیتالیا یاخود به كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و ولاته به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست گیر بكرێن ……
ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)
په‌یامنێری Pishti-News له فه‌ڕه‌نسا