په‌نابه‌ران

قاچاخچیه‌ك له‌ پۆلیسی یۆنان هه‌ڵهات و دواتر گیانی له‌ده‌ستدا

دوو قاچاخچی له‌ باكوری یۆنان به‌ ئۆتۆمبیلێك 11 ده‌گواسته‌وه‌ به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵهاتن یه‌كێكیان گیانی له‌ ده‌ستدا

ڕۆژی هه‌ینی دوو قاچاخچی به‌ ئۆتۆمبیله‌وه‌ 11 كۆچبه‌ریان له‌ سه‌ر سنوری نێوان یۆنان و توركیا ده‌گواسته‌وه‌ به‌ره‌و شاری ساڵۆنیك به‌ڵام له‌ ئۆتۆباندا، پۆلیس داوایان لێكرد ڕایگرن بۆ پشكنین و ئه‌وان ڕانه‌وه‌ستان و سورعه‌تی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان خێراتر كرد.

پۆلیسی یۆنان به‌دوای ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌وت تاكو ده‌ستگیریان بكات و له‌ ئۆتۆبانی نێوان شاری كسانتی و كه‌ڤاڵه‌ (باكوری یۆنان) هه‌ردوو قاچاخچیه‌كه‌ (شۆفه‌ر و سه‌كنه‌كه‌ی) ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ڕاگرت و به‌ پیادا هه‌ڵهاتن به‌ره‌و دارستانێك تاكو له‌ ده‌ستگیر كردنیان ڕزگاریان بێت.

شۆفێره‌كه‌ له‌ تاو ترسی ده‌ستگیر كردنی له‌ پردێكی ئۆتۆبانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات و ئه‌وی دیكه‌ دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.

 

ئه‌و پرده‌ی كه‌ قاچاخچیه‌كه‌ (شۆفێره‌كه‌) كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا
ئه‌و پرده‌ی كه‌ قاچاخچیه‌كه‌ (شۆفێره‌كه‌) كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ ده‌ست دا

ڕووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی هه‌ینی ڕوویدا له‌ ئۆتۆبانی نێوده‌وڵه‌تی یۆنان نێوان شاری كسانتی و كه‌ڤاڵه‌.

هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان سه‌لامه‌تن و ئه‌وان هه‌وڵی هه‌ڵهاتنیان نه‌دا و پۆلیسی هه‌مووانی ده‌ستگیر كرد.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button