
قاچاخچیه‌ك وه‌ك ڕێبه‌ری 10 كۆچبه‌ری نایسایی له سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا ده‌ستگیرا كرا
له سه‌ر ئۆتۆبانی سه‌ره‌كی سه‌ر سنوری یۆنان و توركیا، له بازگه‌یه‌كی پۆلیس دا، ئۆتۆمبیلی قاچاخچیه‌كه ڕانه‌وه‌ستا و سورعه‌تی زیاد كرد و 3 ئۆتۆمبیلی پۆلیسی یۆنان دوای كه‌وتن.
پاش چه‌ند خوله‌كێك، ئۆتۆمبیلی كۆچبه‌ره‌كان خۆی كێشا به درێختێك دا و شۆفێره‌كه هه‌ڵهات، به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
دوای پشكنین له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه 10 كۆچبه‌ری نایاسایی له گه‌ڵ دا بوون و دوو كه‌سیان به هۆی رووداوی هاتو چۆكه دا بریندار كرابوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كسانتی كران له ئێستا دا له چاودێری پزیشكیدان.
بریار وایه رۆژی دووشه‌ممه شۆفێره ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌كه بدرێت به دادگا.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News