په‌نابه‌ران

قاچاخچیە‌كی عێراقی و سوریە‌ك دە‌ستگیر كران

عێراقیە‌كی تە‌مە‌ن 23 ساڵ و سوریە‌كی تە‌مە‌ن 27 ساڵ بە‌ تۆمە‌تی قاچاخچی لە‌ باكوری یۆنان دە‌ستگیر كران بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌ ڤانێكدا 27 كۆچبە‌ری نایاساییان ھە‌ڵگرتبوو بە‌ مە‌بە‌ستی گواستنە‌وە‌یان لە‌ سە‌ر سنوری توركیا و یۆنان بۆ شاری ساڵۆنیك.

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ ڤانێك به‌ 27 كۆچبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی به‌رسه‌ردا گیرا كه‌ 2 قاچاخچی له‌ سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و توركیا باریان كربوو بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌ننه‌ شاری ساڵۆنیك.

له‌ نێو ڤانه‌كه‌دا 15 په‌نابه‌ری عێراقی (كوردیشیان تێدا بوو)، 11 سوری و ئێرانیه‌ك ده‌ستگیر كران كه‌ كه‌سیان ئه‌وراقی فه‌رمیان پێنه‌بوو.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ پۆلیسی سه‌ر سنوری یۆنان، هه‌ردوو قاچاخچیه‌ عێراقی و سوریه‌كه‌، ڕێكه‌وتوون به‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ك هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ڕه‌وانه‌ی شاری ساڵۆنیك بكه‌ن كه‌ له‌ توركیاوه‌ به‌ نایاسایی ڕوویان كردبووه‌ یۆنان.

هه‌ردوو قاچاخچیه‌كه‌ ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی دادگا كران.

له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كۆچبه‌ره‌كان ده‌كرێت و بڕیار وایه‌ دوای پرۆسه‌كه‌ ئێوراقی 1 مانگی بدرێت به‌ هه‌موویان تاكو به‌ فه‌رمی له‌ وڵاتی یۆنان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button