
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له شارۆچکەی قه‌ڵادزێ بەهۆی باران بارینی بەخوڕ ژماره‌یه‌ك ماڵ ئاویان تێچووه، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیش كێبڵه‌كانی كاره‌با كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین لەڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی(پشتی-نیوس)کەوتووە تیایدا ڕایگەیاندووە كه “له گه‌ڕه‌كی هه‌نارۆكی قه‌ڵادزێ به‌هۆی زۆری باران بارین ژماره‌یه‌ك ماڵ ئاویان تێچووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌زای پشده‌ر خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی هاوڵاتیان”.
ڕاشیگەیاندووە ” به‌هۆی خێرایی باو بارانی به‌خوڕ چه‌ندین كێبڵی كاره‌با له قه‌ڵادزێ كه‌وتنه سه‌ر زه‌وی”.
ڕونیشیکردەوە “پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌زای پشده‌ر وپۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتنونه‌تە شوێنی مه‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست نه‌بێت”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه ،پێشبینیش دەکرێت تا بەیانی باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.