کوردستان

كاره‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆڕبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان كۆتایی پێهات


 

ئه‌مڕۆ 9ی دیسه‌مبه‌ری 2017 له‌ هۆڵه‌كانی كتێبخانه‌ی زه‌یتوون له‌شاری هه‌ولێر كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆربه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی زیاتر له‌ 400 كه‌س له‌ هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به‌به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان و گروپی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌مریكایی و نوێنه‌ری كۆرشبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و نوێنه‌رانی سه‌دان رێكخراویو سه‌ندیكا و گروپی گه‌نجانی كوردستانی و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
ته‌وه‌ركانی كۆڕبه‌ند بریتی بوون له‌ پرسه‌كانی:
كرێكاران وئازادی كاری سه‌تدیكایی،ئازادی راده‌ربڕین،

ئافره‌تان وره‌وشی مافه‌كانی ئافره‌تان،گه‌نجان و كه‌مینه‌كان
جگه‌ له‌ خستنه‌ رووی چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر رۆڵی بزوتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ،ره‌وشی خانه‌نشینان،پرسی جوتیاران، پرسی جینۆساید و دادگای جینائی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها نمایشكردنی چه‌ندین فیلمی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان،

ره‌وشی ئافره‌تانی موسڵ.
خستنه‌ رووی داتا و پێشێلكاری ئازادی راده‌ربڕین،ره‌وشی سه‌ندیكاكان و مافه‌كانی كرێكاران،راپۆرتی خانه‌نشینان.
پێشكه‌شكردنی چه‌ندین گۆرانی و مۆسیقا له‌لایه‌ن گروپه‌كانی گه‌نجان كردنه‌وه‌ی پیشه‌نگا و كاری ده‌ستی و…تد.
سبه‌ینێ 10ی دیسه‌مبه‌ر كاره‌كانی كۆڕبه‌ند به‌ داخراوی درێژه‌ی ده‌بێت

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button