
دوای په‌یوه‌ندی كردنی به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News به به‌ڕێز ریكۆ فوربێرگ، Rikko voorberg به‌رپرسی ئه‌وڕێكخراوه هۆڵه‌ندیه‌ی كه كاروانێكی ئۆتۆمبێل له هۆڵه‌نداوه ده‌هێنێت بۆ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بۆ بردنی 150 په‌نابه‌ر ڕایگه‌یاند :
ئێمه نامه‌یه‌كی فه‌رمیمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان كردووه كه 150 په‌نابه‌رمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه له مشه‌مل (relocation) قبوڵ كراون بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڵام به‌هۆی هۆكارێكی نادیار له لایه‌ن حكومه‌تی یۆنان پڕۆسه‌كه‌یان ڕاگیراوه‌و په‌نابه‌ره‌كانیش له وڵاتی یۆنان ماونه‌ته‌وه. به داخه‌وه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیمان پێنه‌گه‌شتووه و هیچ كه‌سێكیش تا ئێستا ده‌ستنیشان نه‌كردووه،
فوربێرگ له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ به‌ڕێوبه‌ری pishti-news ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به وڵاتانی ئه‌وروپا ڕابگه‌یه‌نن و هه‌مان جوڵانه‌وه و هه‌ڵوێست له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش ده‌ستپێبكات.
به پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به تایبه‌ت به‌لجیكا نایانه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره هه‌ڵمه‌تانه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وان و ڕێكخراوان سه‌ركه‌وتوبێت بۆیه زۆربه‌ی كاته‌كان له چه‌ن میدیایه‌كدا هه‌واڵی ناڕاست دژ به ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه بڵاوده‌كرێنه‌وه ،
ڕیكۆ فێربێرگ ئه‌وه‌یشی وت كه ده‌یه‌وێت زۆرترین په‌نابه‌ر له ئه‌سینا له به‌رده‌م په‌رڵه‌مانی یۆنان ئاماده‌بن و هه‌موویان پێكه‌وه خۆپیشاندانێكی یاسایی بكه‌ن دژ به حكومه‌تی یۆنان و وڵاتانی ئه‌وروپا كه دابه‌ش كردنی په‌نابه‌رانیان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ڕاگرتووه و زۆربه‌ی په‌نابه‌ره‌كانیش له وڵاتی یۆنان گیریان خواردووه ،
دوای خۆپیشاندانه‌كه هۆڵه‌ندیه‌كان ڕوده‌كه‌نه چیای لیكافیدۆس (Lycavitos), كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و گفتوگۆ و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
بڕیار وایه رۆژی 2 شه‌مه 24/12/2018 كاتژمێڕ 1ی نیوه‌ڕۆ كاروانه هۆڵه‌ندیه‌كه بگاته به‌رده‌م په‌ڕڵه‌مانی یۆنان له ئه‌سینا له سینده‌گما و تا ڕۆژی 4 شه‌مه 26/12 هۆڵه‌ندیه‌كان له یۆنان ده‌مێننه‌وه . ئه‌گه‌ر حكومه‌تی یۆنان هیچ وه‌ڵامێكی فه‌رمیان نه‌داته‌وه، ئه‌وا خۆیان ناتوانن هیچ كه‌سێك ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌گه‌ری هه‌یه كاروانه‌كه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رێك له گه‌ڵ خۆیان به‌رن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News