
پشتی-نیوز وه‌ك تاكه میدیای فه‌رمی له چه‌ند رۆژێكی رابردوودا پێمان راگه‌یاندن كه كاروانێكی هۆڵه‌ندی به 40 ئۆتۆمبیله‌وه و 2 پاس، به‌ڕێده‌كه‌ون له شاری ئوترێخت به‌ره‌و ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان به مه‌به‌ستی كۆ كردنه‌وه 150 كه‌س بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی له گه‌ڵ خۆیان، بیانبه‌نه هۆڵه‌ندا.
به پێی زانیاریه‌كان كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ری Pishti-News كه‌وتوون، ڕێكخراوه هۆڵه‌ندیه‌كه به فه‌رمی، په‌یوه‌ندی كردووه به حكومه‌تی هۆڵه‌ندا و ره‌زامه‌ندیان داوه 150 خێزان له ئه‌سینا وه‌ر بگرن و له گه‌ڵ خۆیان بیانبه‌نه هۆڵه‌ندا و له هه‌مان كاتدا، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و وه‌زیری په‌نابه‌ران كردووه كه لیستێكیان پێ بده‌ن، تاوه‌كوو ناوی 150 خێزانیان پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی و یاسایی به پاس و ئۆتۆمبیله‌كانیان بیانبه‌نه شاری ئامستێردام، پایته‌ختی هۆڵه‌ندا.
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News, په‌یوه‌ندی كرد له گه‌ڵ Rikko Voorberg، به‌رپرسی رێكخراوه هۆڵه‌ندیه‌كه و ئاشكرای كرد: كه گرنگی ده‌درێت به خێزانه‌كان و منداڵه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی كه تایبه‌تن، واته، كێشه‌یه‌كی نه‌خۆشیان هه‌یه، یاخوت منداڵێكیان كه‌م ئه‌ندامه، یاخوت نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن، یاخوت نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه.
Rikko Voorberg, ئه‌وه‌شی بۆ به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News ئاشكرا كرد، كه گشت خێزانه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی هۆڵه‌ندایان ده‌كه‌ن و له ماوه‌یكی كورتدا، وه‌ڵامی كه‌یسه‌كانیان ده‌درێت و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه گشتیان مافی په‌نابه‌رێتی له هۆڵه‌ندا وه‌ر بگرن.
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌توو بێت، به‌رده‌وامی ده‌كه‌ن و له داهاتووشدا، پلانیان وایه، رێژه‌یه‌كی زیاتری په‌نابه‌ران له یۆنان داوا بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، سكرتاریه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا به میدیاكانی راگه‌یاند، كه ئه‌وان هاوڕای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نین، به‌ڵام دژیشی راناوه‌ستن و ناتوانن رێگری له‌و په‌نابه‌رانه بكه‌ن.
به‌رپرسێكی ئۆپوزسیۆنی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا ده‌ڵێت، كه ئه‌مه كارێكی نا یاساییه پێویسته ئه‌و ڕێكخراوه وه‌ك باندێكی قاچاخچێتی له قه‌ڵه‌م بدرێن و ده‌ستگیر برێن چونكه نه‌ك ته‌نها سنوری هۆڵه‌ندا ده‌به‌زێنن به‌ڵكو سنوری چه‌ن وڵاتێكی باڵكان و وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌به‌زێنن.
له وه‌ڵامێكدا Rikko Voorberg ڕایگه‌یاند كه ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه هۆڵه‌ندا فه‌رمین و له وڵاتی یۆنان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌و گشتیان به شێوه‌یه‌كی یاسایی به ئه‌وراقی فه‌رمی وڵاتی یۆنان له‌گه‌ڵمان ده‌بن ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی یاسایی ڕاده‌ستی حكومه‌تی هۆڵه‌ندایان ده‌كه‌ین ،
بڕیار وایه ڕۆژی 2 شه‌مه 24/12/2018 ئه‌م كاروانه هۆڵه‌ندیه بگه‌نه به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان .
هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)
په‌یامنێری Pishti-News

