
له سه‌ره‌تای دروست بوونی ده‌سگای مافی په‌نابه‌رێتی له یۆنان، به پێی یاسا، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له دورگه‌كانی یۆنان ده‌ستگیر ده‌كران و داوای مافی په‌نابه‌رێتیان ده‌كرد، تا ماوه‌یه‌كی زۆر له دورگه‌كان ده‌مانه‌وه ڕێگه‌یان پێ نه‌ده‌درا، روو بكه‌نا پایته‌ختی یۆنان یاخوت له كه‌مپی دورگه‌كان دوور بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی زۆری دروست كردبوو بۆ په‌نابه‌ران كه بۆ چه‌ند مانگێك له‌و دورگانه گیریان ده‌خوارد و له ژیانێكی ناجێه[گیر ده‌بوون.
دوای هه‌وڵدانێكی زۆر له لایه‌ن رێكخراوه نا حكومیه‌كانه‌وه كه داوایان ده‌كرد، ئه‌و یاسایه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران مافیان هه‌بێت، به ئازادی له ته‌واوی شاره‌كانی یۆنان هاتوچۆ بكه‌ن. دوێنێ 17-04-2018 به بریاری دادگا، ئه‌و یاسایه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و بریارێكی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ده‌رچوو.
ژیانی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دوورگه‌ی لێسڤۆس (Lesvos), سامۆس (Samos), كیۆس (Chios), ڕۆدۆس (Rodos) و كۆس (kos)، ئه‌م چه‌ند ساڵێك زۆر خراپ بوو، كه په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی ئه‌و دورگانه گیریان خواردبوو و نه‌یان ده‌توانی له‌و دورگانه دوور بكه‌نه‌وه، ئێستا به بریاری دادگا، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م دورگانه و ده‌توانن دوای تۆمار كردنی ناوی خۆیان له سیسته‌می مافی په‌نابه‌رێتی، دورگه‌كه به جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌ر شارێكی مه‌به‌ست له یۆنان.
ئه‌م یاسا نوێیه، ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له ئێستاوه روو ده‌كه‌نه ئه‌و دورگانه، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له‌و دورگانه ماونه‌ته‌وه و له‌وێ ناویان تۆمار كراوه بۆ مافی په‌نابه‌رێتی.
ئه‌م یاسا نوێیه، باس له‌وه ده‌كات، كه به هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی په‌نابه‌ران له‌و كه‌مپانه سه‌خت بووه و ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانیش رۆژانه زیاد ده‌كات، به هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر نزیكن له سنوری وڵاتی توركیا، ده‌ركه‌وتوه كه پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كاتی پێویسته، بۆیه نایاساییه په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان بمێنه‌وه و پێویسته به ئازادی له ته‌واوی وڵاتی یۆنان هاتوچۆ بكه‌ن.
له هه‌مان كاتدا، وڵاتی یۆنان له گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا ڕێكه‌وتوه كه بژێوی ژیانی په‌نابه‌ران باشتر بكه‌ن پێكه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی سوریان.
به پێی چه‌ند زانیاریه‌ك كه ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوه، ئه‌م یاسایه، ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له دوای 20-04-2018 روو ده‌كه‌نه وڵاتی یۆنان
پشتیوان جاف
Pishtiwan Jaf