
تا مانگێكی دیكه كه‌مپی په‌نابه‌ران له سكاراماگاس داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه 8/4/2021 له كه‌مپی سكاراماگاس له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان كه نزیكه‌ی 5.000 په‌نابه‌ری جیا جیای تێدا نشته‌جێیه، له نێویاندا چه‌ند خێزانێكی كوردیش، ئاگادار كرانه‌وه، به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، تا مانگێكی دیكه ده‌بێت په‌نابه‌ره‌كان هه‌موویان بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه چونكه كه‌مپی سكاراماگاس داده‌خرێت.
له به‌یانامایه‌كدا به زمانی كوردی به په‌نابه‌ره كورده‌كان ده‌ڵێت، په‌نابه‌ره‌كان بۆ كه‌مپێكی دیاری كرا‌و له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی یۆنان بۆ دیاری ده‌كرێت.
ده‌قی به‌یانامه‌كه به زمانی كوردی
“ئاگاداریێکی گرنگ لە لایەن وەزارەتی کۆچبەری و پەنابەری ئاسانکاری ناوەندی وەرگرتنی سکاراماگاس لەماوەی یەک مانگی داهاتودا چالاکییەکانی بۆ هەمیشە ڕادەوەستێنێت ، و تەواوی دانیشتوان هێدی هێدی لە کەمپەکە دەگوێزێندرێنەوە.
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی، بە پەناخوازان لە جێگاکانی دیکەی بەشی سەرەکی وڵاتی یونان شوێنی نوێی نیشتەجێیی پێشکەش دەکرێت. گواستنەوەکان لەلایەن وەزارەتەوە بە ئەنجام دەگەیێت . هیچ کەسێک کە بەشێوەی خۆویستی بۆ کەمپەمانی دیکە دەچێ وەرناگیرێت. ئامادەبوونی سودمەندان لەشوێنێک کە لەلایەن وەزارەتەوە بۆی دیاری نەکراوە، بەو واتایە کە مووچەی مانگانەکەیان ڕادەوەستێت.
سەبارەت بە سودمەندانی پشتگیری نێونەتەوەیی، بەڕێوبەرایەتی کەمپ داخوازییەکان بۆ کارتی نیشتەجێیی و بەڵگەی سەفەر بەخێرایی بەڕێوە دەبات و ئاسانکاری بۆ دەکات. ئەو سودمەندانەی کە کارتی نیشتەجێیی و بەڵگەی سەفەریان وەرگرتووە؛ و هەروەها ئەوانەی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی کارتی نیشتەجێیی یان بەڵگەی سەفەرن، هەوڵ دراوە کە ئەوان بەڵگەکانیان لەسەر وەخت وەربگرن، بەڵام لە هەرحاڵ، ئەبێت لە ماوەی یەک مانگدا کەمپەکە بەجێ بهێڵن.
ڕێکخراوی “”مۆما”” نە خزمەتگوزاری گواستنەوە، و نە خزمەتگوزاری نیشتەجێیی بۆ هیچ ناوەندێکی نیشتەجێیی پێشکەش ناکات. ئێمە بە بیرتان دەهێنینەوە کە بەرنامەی ئیلیوس لەژێر چاودێری ڕێکخراوی ئای ئۆ ئێم بۆ سودمەندانی پشتگیری نێونەتەوەیی چالاکی دەکات.
تیمی ئیلیوس لە ڕۆژانی دووشەممەوە، پەنجشەممە و هەینی لە کەمپ ئامادە دەبێت، تا بە پرسیارەکان سەبارەت بەم پرۆژەیە وەڵام بداتەوە، و هەروەها ناونووسی بکات و دواتر پشتگیری نیشتەجێیی بۆ ئەو سودمەندانەی کە لە ئیلیوس ناونووسیان کردووە پێشکەش بکات. ئەگەر ئێوە ئارەزوومەندن ، تکایە بە زۆرترین کات ناونووسیەکەتان لە بەرنامەی لێکدانی کۆمەڵایەتی ئیلیوس بە تەواوی بە ئەنجام بگەیەنن. بەڕێوبەرایەتی کەمپ تەنیا ئاسانکاری بۆ ئەو سودمەندانەی دەکات کە بە شێوەی یاسایی لە کەمپەکەدا نیشتەجێن. بە سپاسەوە ”