په‌نابه‌رانجیهان

كه‌مپی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی سامۆس داده‌خرێت

كه‌مپی ”Vathi” بۆ وه‌رگرتن و تۆمار كردنی په‌نابه‌ران له‌ دورگه‌ی سامۆس بریار وایه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019 دابخرێت

 

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ڕێز دیمیتریس ڤیچاس له‌ راگه‌یندراوێكدا به‌ میدیاكانی یۆنانی راگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كار له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌مپی تۆمار كردنی په‌نابه‌ران له‌ سامۆس دابخرێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانی په‌نابه‌ران زۆر زیادی كردووه‌.

كه‌مپی ”Vathi” كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو سه‌نته‌ری دورگه‌ی سامۆس له‌ ساڵی 2019دا داده‌خرێت به هۆی ئه‌وه‌ی توانای وه‌رگرتنی 648 په‌نابه‌ره‌ به‌ڵام له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 4.000 په‌نابه‌ر تێیدا ده‌ژین و رۆژانه‌ش ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاد ده‌كات و كێشه‌ و گرفته‌كانی په‌نابه‌ران هێنده‌ زۆر بوون كه‌ كارمه‌ندان و رێكخراوه‌كان توانای كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌یان نه‌ماوه‌.

وه‌زیری په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ كه‌مپێكی دیكه‌، نوێتر و گه‌وره‌تر له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری سامۆس دروست ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ شوێنێك به‌ كرێ بگرن كه‌ گه‌وره‌تر بێت و ستانداردی كه‌مپه‌كه‌ش له‌ ئاستێكی به‌رزدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌نابه‌ران كۆنترل بكرێن و بتوانن كۆنترۆڵی ده‌خه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز، دوای مانگی 1ی 2019، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، شوێنێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری سامۆس دیاری ده‌كات كه‌ بتوانێت 1.200 په‌نابه‌ر وه‌ر بگرێت و له‌و رۆژه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوی ئاماده‌ ده‌بێت له‌ هه‌مان رۆژذا ئه‌و كه‌مپه‌ی ئێستا له‌ ناو سه‌نته‌ری دورگه‌ی سامۆس داده‌خرێت و گشت په‌نابه‌ره‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌ نوێكه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018ه‌وه‌، شاره‌وانی سامۆس چه‌ند جارێك به‌ فه‌رمی داوای له‌ وه‌زیری په‌نابه‌ران كردووه‌ ئه‌و كه‌مپه‌ دابخرێت، چونكه‌ په‌نابه‌ران ژیانی یۆنانیه‌كانیان تێكداوه‌ و زۆر جاریش به‌ شه‌وان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كان و هه‌ندێك جاریش برینداریان كردوون.

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند مانگێكی داهاتوودا، له‌ ساڵی 2019, گشت په‌نابه‌رانی كه‌مپی سامۆس، بگوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپێكی نوێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناو شاره‌كه‌ و تۆمار كردنی په‌نابه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیشیان به‌ شێوه‌یه‌كی خێراتر جێ به‌ جێ بكرێن.

 

Pishtiwan Jaf

به‌ڕێوبه‌ری Pishtiw-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button