جیهانپه‌نابه‌رانگشتی

كه‌نه‌دا پێویستی به‌ 330.000 كۆچبه‌ر هه‌یه‌

حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌نیازه‌ سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بۆ په‌نابه‌ران كراوه‌بێت به‌ هۆی نه‌بونی كارمه‌ندی پێویست بۆ كۆگاو كۆمپانیاكان حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ جه‌ستین ترۆدۆ بڕیاری داوه‌ بۆ ساڵی داهاتوی 2019 ‘ 330,000 هه‌زار به‌نابه‌ر وه‌ربگرێت ،

وه‌زیری په‌نابه‌رانی كه‌نه‌دا ئه‌حمه‌د حوسێن ڕای گه‌یاند : وڵاته‌كه‌مان پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی یه‌ك جار زۆری كۆچبه‌ر هه‌یه‌ هه‌روه‌ها كه‌نه‌دا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی چه‌ن شوێنێكی تایبه‌ت و كه‌می كارمه‌ند پێویستی به‌ وه‌رگرتنی كۆچبه‌رو په‌نابه‌ری وڵاتانی جۆراو جۆر هه‌یه‌ ،

 

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری داوه‌ 330,000 كۆچبه‌ر بۆ ساڵی 2019 وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ 20,000 زیاتر له‌ ساڵی 2018 و 80،000 زیاتر له‌ ساڵانی ڕابردوو حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و ڕێژه‌ی دانیشتوانی كه‌نه‌داش به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ره‌و زیاد بون بڕوات

 

چۆنیه‌تی وه‌رگرنتی 330,000 هه‌زار كۆچبه‌ره‌كه‌ 

ئه‌حمه‌د حوسێن سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌نابه‌رانی كه‌نه‌دا ده‌ڵێث : له‌ هه‌ندێك شارو شارۆچكه‌كانی كه‌نه‌دا هه‌لی كار بۆ كۆچبه‌ران یه‌كجار زۆره‌،

به‌ڵام ئه‌مانه‌وێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وه‌ر ئه‌گیرێن كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن بڕوانامه‌ بن .له‌ %70ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ كه‌ وه‌رده‌گیرێن هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌ پێی چه‌ند خاڵ و پێداویستی هه‌لی كاری كه‌نه‌دا

وڵاتی كه‌نه‌دا سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌كار ده‌هێنێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ . داواكاران ده‌توانن فۆڕمێكی ئه‌لكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه‌ ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا .

به‌ پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی كه‌نه‌دا گرنگی ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شاره‌زاییان له‌ پیشه‌یه‌كدا یان زیاتر هه‌یه‌ گرنگی ده‌درێت به‌ ته‌مه‌نی داواكاران كه‌ ته‌مه‌نیان گونجاو بێت شاره‌زاییان زیاتر له‌ زمانێك هه‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توانایان هه‌یه‌ تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگاو كه‌لتوری نوێ ببن ،

ئه‌و داواكارانه‌ی كه‌ زۆرترین خاڵیان تێدا هه‌بێت. بانگێشت ده‌كرێن بۆ چاوپێكه‌وتن و له‌ لایه‌ن حكومه‌تی كه‌نه‌دا وه‌رده‌گیرێن.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button