
سه‌رۆكی باندێكی قاچاخچێتی له ئه‌سینا كه كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری له توركیاوه ده‌هێنا به نایاسایی بۆ یۆنان، له ئه‌سینا له لایه‌ن هێزی كۆماندۆ ده‌ستگیر كرا
دوای ئه‌وه‌ی 52 كۆچبه‌ری نایاسایی له دورگه‌ی كاریستۆسی یۆنان ده‌ستگیر كران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاپتنی یه‌خته‌كه‌یان ئه‌وانی له‌و دورگه‌یه به‌جێهێشت ، هێزی ئه‌منی یۆنان به چڕی لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ڕووداوه‌كه كرد و توانی كاپتنی یه‌خته‌كه و دوو شۆفێر و كه‌سێكی دیكه‌یش وه‌ك باندی قاچاخچێتی ده‌ستگیر بكتات.
سه‌ره‌تا، هه‌واڵه‌كه له سه‌ر 52 كۆچبه‌ره‌كان له دورگه‌ی كاریستۆس تایبه‌ت له ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز بڵاو كرایه‌وه (https://bit.ly/2UevCVn) و دواتر له هه‌مان ڕۆژدا به سه‌رچاوه‌ی پشتی-نیوز، له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌ی یۆنانیش هه‌مان ئه‌و هه‌واڵه بڵاو كرایه‌وه (https://www.efsyn.gr/node/267044)
كۆچبه‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 9 كاتژمێر له ناوچه شاخاویه‌كانی ئه‌و دورگه‌یه بوون و ده‌ترسان پۆلیسی یۆنان ده‌ستگیریان بكات و دیپۆرتیان بكه‌نه‌وه. ئه‌و كات قاچاخچیه‌كانی توركیا به په‌یوه‌ندی كردن له گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا له یۆنان، چه‌ند شۆفێرێك ئاماده ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی وشكانیه‌وه بگه‌نه لای كۆچبه‌ره‌كان و ڕه‌وانه‌ی ئه‌سینایان بكه‌ن.
كاتێك هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران، دوای چه‌ند كاتژمێرێك كاپتنی یه‌خته‌كه‌یش، كه هه‌مووانی به‌جێهێشتبوو ئه‌ویش به یه‌خته‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیر كرا.
له هه‌مان كاتدا، هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنان زانیاریان لابوو كه په‌نابه‌رێكی كورد له ئه‌سینا سه‌رۆكی ئه‌م بانده‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندی هه‌یه به قاچاخچیه‌كانی توركیا و كاپتنی یه‌خته‌كه و شۆفێره‌كانیش.