په‌نابه‌ران

كۆریای باشور بڕی 500.000 دۆلار بۆ په‌نابه‌رانی یۆنان ته‌رخان ده‌كات

حكومه‌تی كۆریای باشور، بڕیاری دا بۆ ساڵی 2019, بڕی 500.000 دۆلار ته‌رخان بكات بۆ په‌نابه‌رانی یۆنان.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی كۆریای باشور له‌ یۆنان، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ هاوكاری كردنی په‌نابه‌ران و نۆژه‌ن كردنی كه‌مپه‌كانیش. هه‌روه‌ها ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی UNHCRه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت و خه‌رجی په‌نابه‌ره‌كانی یۆنان ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ یه‌كم هاوكاری كۆریای باشور نیه‌ بۆ په‌نابه‌رانی وڵاتی یۆنان، به‌ڵكو له‌ ساڵی 2015 دا، 1.500.000 دۆلاری به‌خشی، ساڵی 2017 (800.000 دۆلار)، ساڵی 2019 (500.000 دۆلار).

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی كۆریای باشور له‌ ئه‌سینا هاوخه‌می و دۆستایه‌تی خۆی بۆ یۆنان نیشان دا و ئاشكرای كرد كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكاری كردنی په‌نابه‌ره‌كانی یۆنان.

له‌ هه‌مان كاتدا حكومه‌تی كۆریای باشور، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه‌ بڕی 300.000 دۆلار ده‌به‌خشێت به‌و هاوڵاتیه‌ یۆنانیانه‌ی كه‌ له‌ مانگی 7ی 2018دا به‌ هۆی ئاگره‌وه‌، ماڵه‌كانیان سوتا و ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له‌ ده‌ست دا

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button