
كۆمه‌ڵێك كوردی دانیشتووی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، هه‌ڵده‌ستن به كارێكی خێرخوازی بۆ په‌نابه‌ره كورده‌كانی ئه‌سینا
كۆمه‌ڵێك كوردی دانیشتووی ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، هه‌ستاون به كارێكی خێرخوازی بۆ هاوكاری كردنی ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی كه له شاری ئه‌سینا نیشته‌جێن و موچه‌كانیان بڕاوه یاخود كه‌مده‌رامه‌تن و باری گوزه‌رانیان باش نیه.
خێرخوازه كورده‌كانی ئه‌سینا، چه‌ند ڕۆژێكه، كۆمه‌ك و خواردنی پێویستیان كۆ كردۆته‌وه و ده‌یانه‌وێت دابه‌شی بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كه‌س و خێزانه كوردانه‌ی كه پێویستیان به هاوكاریه.
به پێی وته‌ی یه‌كێك له خێرخوازه‌كان، له ئێستادا كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ 200 خێزان ئاماده كراوه هه‌روه‌ها كاڵاكان جیا ده‌كرێنه‌وه تاكو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 29/3/2020 ده‌ست بكرێت به دابه‌شكردنی شتومه‌كه‌كان.
چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌م هاوكاریه
ده‌توانن له ڕێگه‌ی Viber یاخود WhatsApp په‌یوه‌ندی به ژماره 6993982889 بكه‌ن:
- ناوی سیانی\ هاوشێوه‌ی ئۆزڤایزه‌كانتان
- ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان
- ناونیشانی شوێنی مانه‌وه‌تان
دانیشتووی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئه‌سینا بن، خێرخوازان كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كانتان پێده‌گه‌یه‌نن.
ئامانجی ئه‌م كاره خێرخوازیه
خێرخوازه كورده‌كان كه نایانه‌وێت ناویان ئاشكرا بكرێت و ڕوخساریان ده‌ركه‌وێت، ده‌یانه‌وێت له‌م دۆخه دژواره‌دا به‌تایبه‌ت به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاگرتنی سه‌رجه‌م هاتووچۆی هه‌مووان له وڵاتی یۆنان، خواردنی پێداویستی بگه‌یه‌ننه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مده‌رامه‌ت و بێكارن یاخود موچه‌كانیان بڕاوه و له بارودۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین
به سپۆنسه‌ری میدیایی Pishti-News، ئه‌م كاره خێرخوازیه ئه‌نجام ده‌درێت.
#كۆمه‌ك_و_هاوكاری_بۆ_كوردانی_ئه‌سینا_یۆنان