
بۆ پاراستنی ژیانی كۆچبه‌ران له وه‌رزی زستاندا به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیتوانیا هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان له‌و كه‌مپه داخراوه‌دا ده‌گوازره‌نه‌وه بۆ گرتووخانه‌یه‌ك
به پێی زانیاریه‌كانی كه ده‌ستی پشتی-نیوز كه‌وتوون، تا كۆتایی مانگی 9 زۆرینه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا كه له كه‌مپێكی داخراودا ده‌ژین، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ده‌ست پێده‌كان و ئه‌و ناوچه سنوریانه زۆر سه‌ردن بۆ ژیانی كۆچبه‌ره‌كان.
جێگری وه‌زیری ناوخۆی لیتوانیا، ڤیتالی دیمیتریێف (Vitalij Dmitrijev) به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، وا خه‌ریكه وه‌رزی زستان نزیك ده‌بێته‌وه و كه‌ش و هه‌واكه له‌و خاڵه سنورانه زۆر ساردا، پێویسته چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه تاكو ئژیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه ڕزگاریان ببێت له سه‌رمادا.
له كه‌مپی Rūdninkai كه ئێستا كۆچبه‌ره‌كانی لێیه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی Kybartai.
:Vitalij Dmitrijev
بڕیارماندا كۆچبه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و گرتووخانه‌یه بكه‌ین، چونكه له‌وێ خزمه‌ت ده‌كرێن، بارودۆخی گرتووخانه‌كه زۆر له خێمه باشتره، ده‌توانن خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه، جلوبه‌رگی خۆیان بشۆن و ئینتێرنێتی 24 كاتژمێری بێ به‌رامبه‌ر. ئه‌مانه‌وێت ژیانیان بپارێزین و شوێنی گه‌رمی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان و منداڵان دابین بكه‌ین. له‌م كه‌ش و هه‌وا سارده‌دا ژیانی كۆچبه‌ره‌كان ده‌پارێزین تاكو لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان ده‌كرێت.
به پێی بڵاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیتوانیا، گرتووخانه‌كه شوێنی تایبه‌تی تێدایه بۆ وه‌رزش كردن، په‌رتووك خانه هه‌روه‌ها كاره‌بای 24 كاتژمێری، خواردنی گه‌رم، ئاوی گه‌رم له گه‌ڵ تیمێكی پزیشكی. گرتووخانه‌كه ته‌نها 800 كۆچبه‌ر ده‌گرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه كابینه له پاڵ گرتووخانه دروست بكرێن بۆ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌یر دیكه‌یش. ئه‌وانی دیكه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا.
له ئێستادا 350 كۆچببه‌ر له كابینه‌دا ده‌ژین له ناوچه‌ی Medininkai له سه‌ر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا هه‌روه‌ها 290 كۆچبه‌ری دیكه له كابینه‌دا ده‌ژین له ناوچه‌ی Rukla.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی لیتوانیا له چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌دایه تا كۆتایی مانگی 9 هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان له‌و كه‌مپه داخراوه‌ی ئێستا بگوازرێنه‌وه بۆ شوێنی تایبه‌ت و گه‌رم و ناو كابینه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News