
هه‌موو ساڵێك كۆچبه‌ران له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا دوای سه‌ری ساڵى نوێ، وه‌ك ئاهه‌نگێك ئۆتۆمبیلانی هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسی ده‌سوتێنن له ناوچه‌ی سێید دێنیس.
به پێی بڵاو كراوه‌ی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا، نزیكه‌ی 400.000 كۆچبه‌ری نایاسایی له ناوچه‌ی سێید دێنیس ده‌ژین كه ناوچه‌یه‌كه له ده‌وروبه‌ری پاریس.
رۆژنامه‌نووسێكی فه‌ڕه‌نسی، Andrew Malone له تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه، كه ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیا له ناوچه‌ی فه‌ڕه‌نسی ناكات به‌ڵكو له شوێنێكی مافیاكان ده‌كات، چونكه بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرێت و گشت موسڵمانان ناوچه‌كه‌یان داگیر كردووه و پۆلیسیش ده‌ترسێت چاودێری بكات.
له ئێستادا، كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران، مه‌ترسی بۆ هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسایان دروست كردووه هه‌ندێكیان ناتوانن به شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌و ناوچه‌یه‌دا بژین.
له 15 ساڵی رابردوودا له فه‌ڕه‌نسا، زۆر جار كۆچبه‌رانی نایاسایی زیانی مادیان به هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسایان گه‌یاندووه، به تایبه‌تی له ساڵی 2005دا كه كۆچبه‌رانی ئه‌فریقی له ئاهه‌نگێكی 3 حه‌فته‌ییدا نزیكه‌ی 8.000 ئۆتۆمبێلی فه‌ڕه‌نسیان سووتاند.
هه‌ندێك هاوڵاتیانی پاریس ده‌لێن: ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كه كه له فه‌ڕه‌نسا، كۆنترل كردنی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران له ده‌ستی حكومه‌تدا نه‌ماوه و به پێی خواست و ویستی خۆیان كاری نا یاسایی ده‌كه‌ن.
پشكۆ محمد
په‌یامنێری Pishti-News
99 vehicles were set on fire in Seine Saint Denis, #Paris on New Year's Eve. Clashes were also reported between locals and police officers. #France pic.twitter.com/O1uMNbKT4N
— Intelligence Fusion (@IntellFusion) January 1, 2019