
حكومه‌تی كه‌نه‌دا بڕی 114.7 ملیۆن دۆلار بۆ خان و ماڵ بۆ په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات
به پێی ڕاگه‌یندراوێكی حكومه‌تی كه‌نه‌دا، بریار وایه بڕی 114.7 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی ئه‌مساڵ دا ته‌رخان بكرێت بۆ ماڵ و شوێنی مانه‌وه بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته به تایبه‌تی بۆ شار و شاۆچكه‌كانی كه‌نه‌دا كه په‌نابه‌رانی تێیدا ده‌ژین. هه‌روه‌ها له‌و بڕه پاره‌یه‌ش دا به‌شێك ته‌رخان ده‌كرێت بۆ دروست كردنی چه‌ند شوێنێكی كاتی، بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران شوێنی مانه‌وه‌یان زیاتر بێت.
ئه‌م بره بودجه‌یه زۆر زیاتره له‌و بودجه‌ی كه له ساڵی ڕابردوو دا حكومه‌تی جاستین ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ته‌رخانی كرد بۆ په‌نابه‌ران. به تایبه‌تی له وه‌رزی هاوینی ساڵی 2018 دا، جاستین ترودۆ، بڕی 50 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ ماڵ و مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له شاره‌كانی كێبێك (Quebec) ئۆنتاریۆ (Ontario) و مانیتۆبا (Manitoba)
حكومه‌تی كه‌نه‌دا ڕایگه‌یاند، به هۆی زیاد كردنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانی نایاسایی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌مان، بریارمان دا، بودجه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له شار و شارۆچكه‌كانمان دروست نه‌بێت و به شێوه‌یه‌كی خێرایی ماڵ و شوێن بۆ گشتیان جێ به جێ بكه‌ین.
له ساڵی 2019 دا، بریار دراوه نزیكه‌ی 2.5 ملیار دۆلار بۆ وڵاتی كه‌نه‌دا ته‌رخان بكرێت و به‌شێكی زۆری ئه‌و بودجه‌یه بۆ هێزی سه‌ربازی و به‌رگری و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته ته‌رخان ده‌كرێن و هاوكات بری 114.7 ملیۆن دۆلاریش بۆ ماڵ و شوێنی په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت.
هەڵۆ خلیل (Hallo Xalil)