وتار

كەی كوردستان ئەبێت بە دەوڵەت ؟

 

بەپێی جۆغرافیای ناوچەكە و ھەرێمی كوردستان پێویستە ھەموومان ئەوە بزانین كە دەوڵەتێك نیەو نابێت بە ناوی كوردستان وەئەگەر بڕیاری كۆتای بدرێت لە سەر دروستبوونی دەوڵەتێك لەم ناوەندە جوغرافیایەدا دەوڵەتی ( كوردیا )ی گەورە دەبێت بۆ زانیاری .

ھاوشێوەی سوریاو توركیا دەبێت !! مەبەست لە دەستەواژەی كوردیا بۆ دەوڵەتی كوردی ئەوەیە دەبێت كورد ڕۆڵێكی گەورەی ھەبێت لە ناوچەكە بۆ نمونە لەت لەت كردنی سوریا لە ئێستادا دابەشبوونی عێراق بەسەر سونە و شیعەدا ھەروەھا كار بۆ ئەوەدەكرێت كە توركیا وەك وڵاتی زلھێزی ناوچەكە دابەش بكرێت بەسەر سێ بەرەدا ئەویش كوردو تورك و ئەرمەن.

ئەمەش تەواو پێگەی ئێرانی شیعە مەزھەب شكست دێنێت لە ناوچەكە! نمونەیەكی تر بۆ ئەم مەبەستە ئەوەیە جیابوونەوەی ھەرێمی كەتەلۆنیایە لە ئیسپانیا واتە تێكشكاندنی ئەو دەوڵەتە زلھێزانەی كە كۆتاییان دێت بە پیتی ( یا ). ئەمانەھەموو پلانن بۆ دروستبوونی دەوڵەتی كوردیا لە ماوەیەكی نزیكدا كە سێبەشی پلانەكە كۆتای ھاتووە تەنیا یەك بەشی ماوەتەوە ئەیش توركیایە .

لەكاتێكدا ئێمە پێمان وایە كە ڕوسیا بێدەنگی ھەڵبژاردووە بەرامبەر بە توركیا كاتێك كە فڕۆكە جەنگییەكەی دەخرێتە خوارەوە لە لایەن سوپای توركیاوە ! یاری كۆتای كاتی دیاری كراو دەبێت بۆ دەوڵەتی كوردیا ھەر بۆیە سەرۆك بارزانیش لە دەقەی ٧٥ یاریەكە دەوەستێت لەسەر داوای قەوارە سیاسیەكانی ھەرێم نەك ڕای گەل ! بەڵام تا دوا كاتەكانی یارییەكەو دەقەی نەوەت دەجەنگێت بۆ دروستبوونی دەوڵەتی گەورەی كوردیا ..

به‌رزان سه‌عیدبه‌گ

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button