په‌نابه‌ران

له‌مه‌و دوا ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی له‌ یۆنان داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن

له‌ ڕێگه‌ی مه‌ڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ ده‌توانن ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن

له‌مه‌ی دوا ده‌توانن خۆتان به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ناوی خۆتان له‌ وڵاتی یۆنان تۆمار بكه‌ن و به‌ ئاسانی داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن

 

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ڕاگه‌یاندراوێكی بلاو كرده‌وه‌ كه‌ ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌وانه‌ی تازه‌ ڕوویان له‌ وڵاتی یۆنان كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن. تا ئێستا ده‌بووایه‌ به‌ ڕێگه‌ی Skype, داوای مافۆ په‌نابه‌ریان بكردایه‌ و ئه‌وه‌ش كارێكی ئاسان نه‌بوو. به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌ پڕ كردنه‌وه‌ی فۆرمێك ده‌توانیت ناوی خۆت تۆمار بكه‌یت.
 
به‌ پێی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌ ڕۆژی 13/7وه‌ له‌ مه‌ڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌وه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی، داری، بێگالی، فارسی، ئه‌لبانی، په‌شتوو، ئوردوو، توركی وه‌ له‌ داهاتوودا دوو زمانی دیكه‌یش لیگالی و كرمانجی زیاد ده‌كرێن.
 
له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن به‌ ئه‌له‌كترۆنی ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن و داوای مافی په‌نابری له‌ وولاتی یۆنان بكه‌ن:
 
 
ئه‌م لینكه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت بۆ یه‌كه‌م جار داوای مافی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان بكه‌ن.
 
***** ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا له‌ یۆنان بوون و بۆ جارێكی دیكه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌. هه‌روه‌ها ئه‌م بڕیاره‌ بۆ ئه‌وانه‌ش نیه‌ كه‌ منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتن، ئه‌وانه‌ی له‌ زینداندان و ده‌ستبه‌سه‌رن. هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌بێت له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری كاتێخاكی یان ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری شاره‌كه‌یان داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.****
 

چۆن ده‌توانن ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن:

سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئه‌و لینكه‌ ده‌كه‌ن و كلیكی ”Σύνδεση” ده‌كه‌ن، له‌وێ داوای ئیمه‌یلی تایبه‌تی خۆتان ده‌كات و تۆماری ده‌كه‌ن. دواتر ژماره‌یه‌كی نهێنیتان بۆ ئیمه‌یله‌یكه‌تان دێت كه‌ ته‌نها بۆ یه‌كجار ده‌توانن به‌كاری بهێنن. ئه‌و ژماره‌ نهێنیه‌ له‌ شوێنی لینكه‌كه‌ ده‌نوسن و پلاتفۆرمه‌كه‌تان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

دواتر هه‌موو داواكاریه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌توانن وه‌ك خێزانێك پێكه‌وه‌ ناوی هه‌موو ئه‌ندامه‌كان تۆمار بكه‌ن. ده‌توانن تا 8 ئه‌ندام ناو تۆمار بكه‌ن.

هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كان یاخود له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كیپێدراوه‌ و ئازاد كراوه‌ ده‌بێت زانیاریه‌كان له‌ نێو فۆرمه‌كه‌ تۆمار بكات. واته‌ ده‌بێت بڵێت كه‌ ئه‌وراقێكی سه‌ره‌تایی وه‌رگرتووه‌ به‌م ژماره‌وه‌ یتد…

ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری پاسپۆرتن، ده‌بێت له‌ فۆرمه‌كه‌ ئه‌وه‌ پڕ بكه‌نه‌وه‌ و ژماره‌ی پاسپۆرته‌كه‌یش تۆمار بكه‌ن. وه‌ چۆن هاتن و چۆن داخل بوون به‌ وڵاتی یۆنان تۆمار ده‌كه‌ن.

دواتر ئه‌گه‌ر له‌ شاری ئه‌سینان ، ده‌توانن بڵێن كه‌ ده‌تانه‌وێت له‌ ئه‌سینا ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌ شاری ساڵۆنیكن (باكوری یۆنان) ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ شاری ساڵۆنیك بده‌ن.

دواتر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ چ زمانێك ده‌تانه‌وێت ناوی خۆتان تۆمار بكه‌ن.

هه‌ر كاتێك فۆرمه‌كه‌تان به‌ ته‌واوی پڕ كرده‌وه‌، ئیمه‌یلێكتان بۆ دێت كه‌ ڕۆژ و كاتژمێرێكتان بۆ دیاری ده‌كات سه‌ردانی كه‌مپی مالاكاسا (Malakasa) بۆ ئه‌سینا یاخود كه‌مپی دیاڤاته‌ (Diavata) بۆ ساڵۆنیك بكه‌ن.

پێویسته‌ له‌و ڕۆژ و كاتژمێره‌ له‌و كه‌مپه‌ی كه‌ بۆتان دیاری كراوه‌ له‌وێ ئاماده‌ بن و بۆ ماوه‌ی 1 تا 25 ڕۆژ له‌وێ بمێننه‌وه‌ تاوه‌كوو به‌ ته‌واوی ناوتان تۆمار ده‌كرێت و ئه‌وراقی داواكاری مافی په‌نابه‌ریتان پێده‌درێت.

***ئاگاداری: ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ بۆتان دیاری ده‌كرێت بۆ یه‌كێك له‌و كه‌مپانه‌ ئاماده‌ نه‌بن، بۆتان هه‌یه‌ دوو جاری دیكه‌یش ڕۆژ و كاتژمێری نوێ داوا بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وانه‌ش ئاماده‌ نه‌بن، ئه‌وه‌ ئیدی ناتوانن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك داوای مافی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان بكه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button