
جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگه‌یاند كه رێكه‌وتنامه‌ی دوبلین گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت و په‌نابه‌رانیش دابه‌ش ده‌كرێن.
مارگاریتیس سكیناس (Margartitis Schoinas), جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له دیدارێكیدا بۆ كه‌ناڵێكی یۆنان‌دا باسی دۆخی ئێستای كۆچی نایاسایی كرد له یۆنانه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا و جه‌ختی له‌وه كرد كه پێویسته له داهاتوودا ئه‌م په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه دابه‌ش بكرێن به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ناكرێت لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێت ته‌نها له وڵاتی یه‌كه‌می ئه‌وروپا (یۆنان).
به‌ڕێز سكیناس گوتیشی كه ئامانجی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك بكرێن له یاسای دوبلین، چونكه تا ئێستا هاوكار نه‌بووه به‌ڵكو به بۆنه‌ی ئه‌و یاساییه‌وه په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له وڵاتانی یه‌كه‌می یه‌كێتی ئه‌وروپا گیریان خواردووه، بۆ نمونه یۆنان. هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانین له داهاتوودا دابه‌ش بكرێن به وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له‌و وڵاتانه لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێت.
له ئێستادا كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له گفتوگۆدایه گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و بڕیار وایه له به‌هاری ساڵی 2020دا په‌سه‌ند بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنین یه‌كێتی ئه‌وروپا:
به‌م پڕۆژه‌یه له داهاتوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان له یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناكرێت به‌ڵكو له‌و وڵاته‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت.
به پێی ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌وه و گۆڕانكاریه‌كانی یاسای دوبلین، له داهاتوودا ئه‌وانه‌ی كه مافی وه‌ر گرتنی په‌نابه‌رییان نابێت، ڕاسته‌وخۆ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتوون یاخود وڵاته‌كانیان. هه‌روه‌ها له كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند ڕێكه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌دات له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هاوڵاتیانیان كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئه‌وروپا، تاكو هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنن و له وڵاته‌كانیان بمێننه‌وه و ڕێگه‌ی كۆچی نایاسایی و مه‌ترسی نه‌گرنه به‌ر.
جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌م پڕۆژه‌یاسایه‌دا چه‌ند خالێكی تێدایه بۆ كۆچی یاسایی كه له ساڵی 2020دا ئاشكرای ده‌كه‌ن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News