
حكومه‌تی یۆنان وڵاتی توركیای خسته لیستی ئارامه‌وه
حكومه‌تی یۆنان ئه‌مڕۆ به بڕیارێك وڵاتی توركیای خسته لیستی ئارامه‌وه بۆ په‌نابه‌رانی سوری، ئه‌فغانی. پاكستانی، به‌نگلادیشی و سماڵی.
ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له سه‌ر ئه‌و په‌نانابه‌رانه‌ی له داهاتوودا له وڵاتی توركیاوه ڕوو له یۆنان ده‌كه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.
توركیا وه‌ك ناوچه‌ی ئارام واته چی؟
دوای جێبه‌چه كردنی ئه‌م بڕیاره، په‌نابه‌رانی سوری و ئه‌فغانی و پاكستانی و به‌نگلادیشی و سۆماڵی، ناتوانن ڕوو له یۆنان بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن. به پێی بڕیاره‌كه بۆیان هه‌یه له وڵاتی توركیا، كه وڵاتێكی ئارامه، داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن. پێویست ناكات ڕوو له یۆنان بكه‌ن.
توركیا وڵاتێكه كه ده‌توانێت مافه‌كانیان بپارێزێت و له‌و ولاته به ئارامی تێیدا بژین و هه‌مان ئاینیان هه‌یه و یه‌كێتی ئه‌وروپاش له‌وێ بودجه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كات. بۆیه پێویسته له داهاتوو ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕوو له یۆنان بكه‌ن و داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن، دوای 2-3 ڕۆژ داواكه‌یان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و به یاسا دیپۆرتی توركیا ده‌كرێنه‌وه.