په‌نابه‌ران

له‌م ناوچانه‌ی یۆنان كه‌مپی داخراو دروست ده‌كرێن

به‌شێكیان بۆ دیپۆرت كردنی كۆچبه‌ران به‌كاردێن

حكومه‌تی یۆنان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی په‌نابه‌ران، هه‌ستاوه‌ به‌ دروست كردن و ئاماده‌ كردنی ژماره‌یه‌ك كه‌مپی داخراو بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكات و هه‌ر كه‌سێك مافی وه‌ر گرتنی مافی په‌نابه‌ری نه‌بێت، دیپۆرتی توركیا بكرێته‌وه‌.

به‌ پێی ماده‌ی 46 یاسای نوێی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ یۆنان، هه‌ر په‌نابه‌رێك ده‌توانێت ته‌نیا 18 مانگ له‌و كه‌مپه‌ داخراوانه‌ بمێنێته‌وه‌، یاخود 36 مانگ تێپه‌ڕ نه‌كات. لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران له‌ 6 مانگ بۆ كه‌متر له‌ ساڵێك  وه‌ڵام ده‌درێتوه‌ به‌ به‌ڵێ یان نه‌خێر . هه‌ر كۆچبه‌رێك مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی نه‌بێت، ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ 8 كه‌مپی داخراو ده‌كرێت و له‌وێ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی دیپۆرتی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركێته‌وه‌ كه‌ لێی هاتووه‌ (توركیا)
حكومه‌تی یۆنان، بڕیاری داوه‌ 8 بنكه‌ی سربازی خۆی، بگۆرێت به‌ كه‌مپی داخراو بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران.
شوێنی كه‌مپه‌ داخراوه‌كان:
  • 1. شاری ڕێتیمنی (Rethymno) له‌ دورگه‌ی كریتی
  • 2. بنكه‌ی سه‌ربازی و مه‌شق و ڕاهێنان له‌ ناوچه‌ی سپارتی (Sparti)
  • 3. بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ شاری كه‌له‌ماته‌ (Kalamata)
  • 4. بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ تریپۆلی (Tripoli)
  • 5. بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌ندازیاران له‌ نافپلیۆ (Nafplio)
  • 6. سه‌نته‌ری بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له‌ تیڤا (Thiva) یاخود بنكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ شاری لامیا (Lamia)
  • 7. بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی مێسۆلۆگی (Messologi)
  • 8. سه‌نته‌ری سه‌ربازی مه‌شق و ڕاهێنان له‌ ئارتا (Arta)

 

حكومه‌تی یۆنان له‌ مانگی 7ه‌وه‌ كه‌ پێكهاتووه‌، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ نیازه‌ یاسایه‌كی تووندتر به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران  جه‌به‌جێ ده‌كات. هه‌ر بۆیه‌ له‌ ڕه‌گه‌ی وه‌زیری په‌نابه‌ران و وه‌زیری پاراستنی هاوڵاتیانی یۆنانه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك پابه‌ندی یاساكانی ئه‌م ولاته‌ نه‌بێت، به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر داوای مافی په‌نابه‌رێتی ڕاده‌گیرێت و ڕه‌فزی پێده‌درێت و دواتریش دیپۆرتی توركیا ده‌كرێته‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، به‌ نهێنی هه‌موو به‌رپرسه‌ باڵاكانی حكومه‌تیش ئاگادار كردۆته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ر كه‌سێكیان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یاخود له‌ میدیاكاندا هه‌ر بابه‌تێك بڵاو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستی پێوه‌ بێت و دژی په‌نابه‌ران وته‌ی ناشیاو بڵێن، ده‌ستبه‌جێ له‌ حكومه‌ت و حیزب دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

یاسای تووند تر به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران

وه‌ك له‌ ڕابردوودا له‌ ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز بڵاومان كردۆته‌وه‌، حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا جه‌به‌جێ بكات و هه‌ر په‌نابه‌رێك مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی نه‌بێت دیپۆرتی توركیای بكاته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ئه‌وه‌یش ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێك ڕازی نه‌بێت به‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌یه‌كی یۆنان كه‌ بۆی دیاری كراوه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، وه‌ك له‌ چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوو ڕوویدا، كه‌ ژماره‌یه‌ك په‌نباه‌ر ڕازی نه‌بوون به‌و ناوچه‌ و شوێنه‌ی حكومه‌تی یۆنان بۆیان دیار كرد، ئه‌وكات به‌ شێوازێكی خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و ڕه‌فزی پێده‌ده‌ین و دواتریش دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌ینه‌وه‌.

په‌ پێی وته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌مه‌و دوا له‌ هه‌موو كه‌مپه‌كان چه‌ند یاسایه‌ك داده‌رێن كه‌ پێویسته‌ هه‌موو په‌نابه‌ران پابه‌ندی ئه‌و یاسایانه‌ بن. هه‌ر كه‌سێكیش كاری نایاسایی بكات یاخود پابه‌ندی یاساكان نه‌بێت سزا ده‌درێت و زۆر جار به‌ دیپۆرت كردن.

ئه‌م جۆره‌ یاسانه‌ له‌ 01/01/2020  جه‌به‌جێ ده‌كرێن له‌ لایه‌ن حكومه‌تی یۆنانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسه‌ی چاوه‌ڕوانی مافی په‌نابه‌ری له‌ ته‌واوی یۆنان خێراتر بكرێت و سیسته‌می نوێی پێدانی مافی په‌نابه‌ری ده‌ست پێبكات و دواتریش ئه‌م یاسانه‌ جه‌به‌جێ ده‌كرێن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button