ژماره‌یه‌ك ئاسه‌وار ناس له هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له دوكان سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، شارێكی كۆنی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی دۆزرایه‌وه، كه وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م شاره هی پێش 2000 ساڵ به‌ر له ئێستایه.
ئه‌م شاره به بۆنه‌ی چه‌ن وێنه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی سی ئای ئێی (CIA) بینرا و له‌و كاته‌وه چه‌ن ئاسه‌وار ناس ویستیان ئه‌و شاره بدۆزنه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان، دروست كردنی ئه‌م شاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 331 پێش حه‌زره‌تی عیسا له لایه‌ن ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له ده‌ربه‌ند سه‌ر به پارێزگای سلێمانی.
ئه‌م شاره ژماره‌یه‌ك ئاسه‌وار ناسی عێراقی و كورد و به‌ریتانی دۆزرایه‌وه، كه مۆزخانه‌یه‌كی به‌ریتانی سه‌ر په‌رشتی پرۆژه‌كه ده‌كات.
جۆن مه‌كگینیس (John MacGinnis) سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه، به رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی گوت:
”هێشتا زۆر زووه، به‌ڵام پێم وایه شارێكی زۆر مێژوویی و گرنگی ساڵانی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنیمان دۆزی، چونكه شاره‌كه له سه‌ر ڕێگایه‌كه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌چێت بۆ ئێران. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاسه‌واره‌كان بكه‌یت، ده‌بینی كه لێره بازارێكی گرنگ و پڕ له خه‌ڵك بووه و لێره سه‌ربازه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه پشویه‌كیان وه‌رده‌گرت”
دكتۆر مه‌كگینیس به هاوكاری فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان (Fly Cam) شاره‌كه‌ی دۆزی كه ده‌كه‌وێته نزیك ئاوی دوكان نزیك ده‌ربه‌ند، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت دۆزینه‌وه‌ی شاره‌كه كارێكی ئاسان نه‌بوو چونكه زیاتر له 2000 هه‌زار ساڵ له ژێر خاكەکە مابوویه‌وه.
جێگه‌ی باسه كه مۆزاخانه‌یه‌كی به‌ریتانی هه‌ستاوه بۆ مه‌شقی ژماره‌یه‌ك كورد و عێراقی ئاسه‌وار ناس، تاوه‌كو بتوانن به شێوه‌كی ستانداری جیهانی ، كه‌لتور و مێژوو و ئاسه‌واری كوردستان و عێراق بپارێزن