
په‌نابه‌رێكی ئێرانی ده‌ستگیر كرا له ئه‌سینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانگخوازی بۆ كاری چه‌كهه‌ڵ گرتن و هێرش كردنی ده‌كرد
په‌نابه‌رێكی ئێرانی به ناوی Abtin Parsa له ناوچه‌ی پلاتیا ڤیكتۆریا له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان ده‌ستگیر كرا چونكه له ڕابردوودا له فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا داوای كردبوو له په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان كه چه‌ك هه‌ڵگرن بۆ شكاندی سنوره‌كانی یۆنان، چونكه ته‌نها چه‌ك ده‌توانێت سنوره‌كانی یۆنان بكاته‌وه.
به پێی میدیاكانی یۆنان، ئه‌و په‌نابه‌ره ئێرانیه، ناسراو بوو له لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریاكان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، چونكه ئه‌ندامی ڕێكخراویێكی تووندڕه‌و بوو له ناوچه‌ی ئێكساركیا و چه‌ندین جار كاری نایاسایی ئه‌نجام دابوو.
Abtin Parsa, كه مافی په‌نابه‌ری پێدراوه، په‌یوه‌ندی هه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی یۆنانی و هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنانیش له نزیكه‌وه چاودێری كاره‌كانیان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕێكی تووندڕه‌وی یۆنانیدا به ناوی athens.indymedia، چه‌ند جارێك پۆستی كردبوو و رۆڵی گرنگی هه‌بوو له هاندان به په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانیش.
له 9/11/2019دا و له 12/02/2020دا له فه‌یسبووكدا پۆستی كردووه كه گوایه له ژێر چاودێری پۆلیس دایه و به‌دوا ده‌گه‌رێن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی یۆنانه‌وه له ئه‌سینا ده‌ستگیر كرا و به پێی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانیش داوا كراوه لێلۆڵینه‌وه‌ی له گه‌ڵ بكرێت تاكو مافی په‌نابه‌ری لێ وه‌ربگیرێته‌وه به پێی یاسایه‌كی یۆنانی كه ده‌ڵێت: په‌نابه‌ران پێویسته ڕێز له یاسای وڵاتی یۆنان بگرن.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News