کوردستان

له‌ تازه‌ خورماتو شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد

له‌ فلكه‌ی په‌پوله‌ له‌ تازه‌ خورماتو شه‌ڕه‌ و حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان ئه‌كه‌ن به‌ڵام هێشته‌ نه‌هاتونه‌ته‌ پێشه‌وه‌،

به‌ پێی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتو پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامی ته‌قه‌ و بۆردومانه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌غبی ده‌ده‌نه‌وه‌. به‌ پێی وته‌ی هه‌مان فه‌رمانده‌، هیچ زیانێك به‌ هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ قاره‌مانانه‌ وه‌ڵامی حه‌شد ده‌ده‌نه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاری، ئێستا حه‌شدی شه‌عبی بۆردومانی پردی په‌پوله‌ ده‌كات له‌ تازه‌ خورماتو. ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌یه‌ و به‌ چڕی وه‌ڵامی حه‌شد ده‌داته‌وه‌…

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێن، پردی په‌پوله‌ له‌ خورماتو ته‌قێندرایه‌وه‌

و له‌ مه‌كته‌ب خالیدیش شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد.

ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له‌ تازه‌ خورماتو ته‌قه‌ له‌ ماڵی هاوڵاتیان ده‌كات.

(ئه‌م هه‌واڵه‌ نوێ ده‌كرێته‌وه‌)

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button