کوردستان

توركیا له‌ دروستبونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌ترسێت

ماوه‌یه‌كه‌ زۆربه‌ی ده‌سگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیا، هه‌موو رۆژێك باسی ریفراندۆ و سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن. به‌ تایبه‌تی دوای پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدرا، كه‌ناڵه‌كانی توركیا باسی بارزانی ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی بریاری ریفراندۆم ئه‌زانن.

 

 

 

 

 

سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا، میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نێگاتیڤ باسی كورد و بارزانی ده‌كه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا، وتاره‌كانی ئه‌ردۆغان دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه.

كه‌ هه‌ڕهشه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی میله‌تی تورك زیاتر دژی پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ بێت.

چالاكوانێكی سیاسی كه‌ حه‌زی نه‌كرد ناوه‌كه‌ی بڵاو بێته‌وه‌، به‌ Pishti-Newsی ڕاگه‌یاند، كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ترسی توركیا، درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سیاسه‌تی توركیا وای ده‌وێت، كه‌ مافی گه‌لی كورد ”بخێنكێنێت” نه‌هێڵێت كورد چی تر باسی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن.

چالاكوانه‌كه‌ تاكیدی كرده‌وه‌، كه‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان له‌ باشور، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ باكوری شۆڕشێك بۆ ئازادی ده‌ست پێ بكات و ئه‌و كاته‌ توركیا توانای كۆنترۆڵ كردنیان نابێت چونكه‌ ژماره‌ی كورده‌كانی باكور نزیكه‌ی ٣٠ ملیۆن ده‌بن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، بۆ توركیا جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی هه‌ر ٤ پارچه‌ی كوردستان له‌ گه‌ڵ یه‌كدا ناكۆكن، ئه‌گه‌ر نا، گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بون بۆ خاكی توركیا.

له‌ كۆتایدا، چالاكوانه‌كه‌ گوتی، كه‌ پێویسته‌ ئێستا كورد ئارام بێت گوێ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و میدیاكان نه‌گرێت، ئه‌و قسانه‌ی كه‌ له‌ به‌رده‌م میدیاكان ده‌گوترێت زۆربه‌ی ڕاستی نین و توركیا و هیچ ده‌وڵه‌ته‌كی دیكه‌ش بۆی نیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیمۆكراتی بكات.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button