گشتی

له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م، نازیه‌كان چیان له‌ كچه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌كان ده‌كرد…

یانوه‌ری ساڵی 1943, وڵاتی بۆسنیا:

لێپا رادیچ ، ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ بۆسنیه‌، كه‌ له‌ سێداره‌ درا، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له‌ ئێڵمانیه‌ سه‌ربازه‌ داگیر كه‌ره‌كانی كرد.

نازیه‌كان ئاماده‌یان كرد بۆ سێداره‌دان له‌ به‌رده‌م خه‌ڵكانی دیكه‌ و پێش ئه‌وه‌ی شه‌ق بده‌ن له‌ كورسیه‌كه‌ی ژێر قاچی، ده‌رفه‌تێكیان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی بژێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ناسنامه‌ی هاوكاره‌كانی ئاشكرا بكردایه‌ به‌ڵام. لێپا رادیچ، ڕازی نه‌بوو و له‌ وه‌ڵامیدا بۆ نازیه‌كان وتی:  كاتێك ناسناوەی هاوكاره‌كانم ئاشكرا ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ی بۆتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و تۆڵه‌ی شه‌هید بوونی من له‌ ئێوه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

 

له‌ سێداره‌دانی 3 گه‌نجی ئۆكرانی له‌ لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه‌

ماریا و رودێنكۆ و ڤاسیلی، له‌ سێداره‌ دران له‌ 18ی 6ی 1943

ماریا كیسلیاك، كچێكی جوانكیله‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ بوو و خه‌لكی گوندی لێدنۆ سه‌ر به‌ ئۆكرانیا بوو. ئه‌ندامی هێزی راپه‌رینه‌كان بوو دژی داگیركه‌رانی نازیه‌كان له‌ گه‌ڵ هاوڕێی خۆی فێدۆر رودێنكۆ. به‌ هۆی زۆر جوانی كچه‌كه‌، پلانیان دانابوو، سه‌رنجی سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی رابكێشن. ماریا كچێكی گه‌نجی زۆر جوانكیله‌ نوو، سه‌رنجی سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانی بۆ خۆی راكێشه‌ و خۆی وا ده‌رخست كه‌ حه‌زی لێیه‌ و داوای لێكرد پێكه‌وه‌ پیاسه‌یه‌ك بكه‌ن. له‌ كاتێكدا كه‌ زۆر دوور كه‌وتن پێكه‌وه‌، رودێنكۆ، هاوڕێی ماریا، به‌ ئاسنێكی گه‌وره‌ دای به‌ سه‌ری سه‌ربازه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ و كوشتیان.

ماریا بۆ رۆژی دووایی له‌ لایه‌ن نازیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا، به‌ نازیه‌كانی گوت كه‌ هیچ تاوانێكی نیه‌ و هیچ كارێكی نه‌كردووه‌. دوای ته‌عزیبێكی زۆر، ماریا هه‌ر ده‌یگوت كه‌ بێتاوانه‌. دوای چه‌ند رۆژێك ئازاد كرا و چه‌ند مانگێك پاش ئه‌و رووداوه‌، ماریا به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی، سه‌ربازێكی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان ده‌كوژن و نازیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ماریا و هاوڕێیه‌كانی بدۆزنه‌وه‌، 100 هاوڵاتی گوندی لێدنۆیان ده‌ستگیر كردوو وتیان كه‌ گشتیان ده‌كوژن، ئه‌گه‌ر بۆكوژه‌كان خۆیان ئاشكرا نه‌كه‌ن. هه‌وكات، ماریا و هاوڕێیه‌كانی، خۆیان راده‌ستی ئه‌ڵمانیه‌ نازیه‌كان كرد و وتیان كه‌ ئه‌وان بۆكوژه‌كانن. ماریا و رودێنكۆ و ڤاسیلی، له‌ 18ی 6ی 1943 پێكه‌وه‌ له‌ سێداره‌ دران.

 

26ی ئۆكتۆبه‌ری 1941 ئه‌ڵمانیه‌ داگیكه‌ره‌كان ماسه‌ بروسكینه‌ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی له‌ سێداره‌ ده‌ده‌ن

 

ماسه‌ بروسكینا و ڤۆلۆدیا سه‌رباتێڤیچ و كریل تروس له‌ لایه‌ن نازیه‌كان له‌ بێلاروسیا ساڵی 1941 له‌ سێداره‌ دران

ماسه‌ و هاوڕێیه‌كانی ده‌ستگیر كران له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌ ئه‌ڵمانیه‌كانه‌وه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی، كاریان ده‌كرد له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نهێنی كه‌ برینداری سۆڤیێتی روسیای تێدا چاره‌سه‌ر ده‌كران.

پێش ئه‌وه‌ی له‌ سێداره‌ بدرێن، نازیه‌كان، لافیته‌یه‌كیان به‌ ماسه‌ و هاوڕێیه‌كانی هه‌ڵواست كه‌ تێیدا نوسرابوو ”ئێمه‌ پارتیزانین” و به‌ شاقه‌مه‌كانی بێلاروسیایان ده‌گێرا. پاشان ماسه‌ و ڤۆڵۆدیا و كریل، له‌ سه‌ر شاقامی سه‌ره‌كی، له‌ سێداره‌ دران له‌ به‌ردام چاوی منداڵانیش و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژیش نته‌رمه‌كانیان نه‌هێنایه‌ خواره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ بێلاروسیه‌كان رۆژانه‌ ته‌مه‌شایه‌ن بكه‌ن و كه‌س بیر له‌ ڕاپه‌ڕین نه‌كاته‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button